پڕۆژەی چاودێری خاوەن پێداویستییانی تایبەت

پرۆژه‌یه‌كی خێرخوازیی به‌رده‌وامه‌، تایبه‌ته‌ به‌ هاوكاریكردنی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت له‌ هه‌رێمی كوردستان و عێراق، ئه‌م پرۆژه‌یه‌ پێكدێت له‌ راهێنان له‌سه‌ر چۆنێتی به‌كارهێنانی كه‌ره‌سته‌كان و هه‌روه‌ها دابه‌شكردنی (كورسی جوڵاو (ویلچێر)، عه‌کازە، گۆپاڵ، ره‌وڕه‌وه‌، دارشه‌قه‌، كورسی توالێت، چوارپێچكه‌…هتد).

له‌گه‌ڵ كێ جێبه‌جێ ده‌كرێت؟

ئه‌م پرۆژه‌یه‌ له‌ساڵی (2015) ده‌ستی پێكردوه‌، به‌هاوبه‌شی سه‌ره‌كی له‌گه‌ڵ رێكخراوی LDSC ی ئه‌مه‌ریكی كه‌ به‌ ده‌یان كه‌س تائیستا سودمه‌ند بوونه‌ له‌ هه‌موو شارو شارۆچكه‌كانی كوردستان و باكوری عێراق، هاوكات رێكخراوه‌كانی دیكه‌ی وه‌ك (المبادرون، هاندیكه‌پ، ۆرد ڤیژن) هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری ده‌كه‌ن.

چالاكییه‌كان له‌كوێ ئه‌نجامدراون؟

به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌م پرۆژه‌یه‌دا له‌شاره‌كانی (هه‌ولێر، شه‌قڵاوه‌، سۆران، خه‌بات، بالیسان، كۆیه‌، مێرگه‌سۆر، بلێ، بارزان،پیران) ئه‌نجامدراوه‌ هه‌روه‌ها له‌شاری سلێمانی (ناوشار، رانیه‌، قه‌ڵادزه‌، هه‌ڵه‌بجه‌، هه‌ڵه‌بجه‌ی تازه‌، ده‌ربه‌ندیخان، ئیداره‌ی گه‌رمیان (كه‌لار، كفری) گرتۆته‌وه‌، له‌سنووری پارێزگای دهۆكیش جگه‌ له‌ناو شار له‌(شێلادزێ، ئامێدی، زاخۆ، سێمیل، شێخان، به‌رده‌ڕه‌ش، ئاكرێ…)دابه‌شكردن كراوه‌ هه‌روه‌ها له‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا و ناوشاری كه‌ركووك و سنووری پارێزگای دیاله‌ چالاكی ئه‌نجامدراوه‌.

سوودمه‌ندان

له‌وه‌ته‌ی ئه‌م پرۆژه‌یه‌ ده‌ستی به‌كاره‌كانی كردووه‌ (2.209) خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت به‌ وه‌رگرتنی پێداویستیه‌ جۆراوجۆره‌كان سوودمه‌ندبوونه‌.

رێژه‌ی سوودمه‌ندان؟

سوودمه‌ندانی ئه‌م پرۆژه‌یه‌ له‌ پارێزگاو شارو شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراقدا تا كۆتایی مانگی (11/2018) گه‌یشتۆته‌ (2.209) كه‌س، رێژه‌ی گشتی سوومه‌ندان به‌م شێوه‌یه‌ بووه‌، دانیشتووی هه‌رێمی كوردستان (%74.55) بووه‌، هه‌روه‌ها ئاواره‌ (%22.23) و په‌نابه‌رانیش (%3.22) بووه‌.

چۆن كارده‌كه‌ن؟

سیسته‌می كاركردن له‌م پرۆژه‌یه‌دا به‌پێی پێوه‌ری نێوده‌وڵه‌تی به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و سه‌رجه‌م كارمه‌ندان به‌شداری خولی راهێنانی كه‌مئه‌ندامانیان كردووه‌ كه‌ له‌لایه‌ن رێكخراوه‌ هاوبه‌شه‌كانه‌و پێشكه‌شكراوه‌ له‌رێگه‌ی ئۆفیسی پارێزگاكان خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت ناوی تۆمار ده‌كات دواتر خولێكی چۆنیه‌تی به‌كارهێنان و چاككردنه‌وه‌ی كورسی جوڵاو یان پێداویستیه‌كانی تری بۆ ده‌كرێته‌وه‌ دواتر به‌پێی (قه‌باره‌-جۆری نه‌خۆشی-كێشی كه‌سه‌كه‌) كورسی جوڵاوه‌كان و پێداویستیه‌كانی تریان به‌سه‌ر دابه‌ش ده‌كرێت، به‌پێی پلان له‌ رێگه‌ی ژماره‌ی ته‌له‌فۆنه‌كان په‌یوه‌ندیان پێوه‌ ده‌كرێت له كێشه‌و ته‌ندروستیان ده‌كۆڵدرێته‌وه.

پلانی پرۆژه‌

پلانی سه‌ره‌كی ئه‌م پرۆژه‌یه‌ بریتییه‌ له‌ به‌ره‌وپێشچوون و پێشكه‌شكردنی خولی جۆراوجۆر بۆ كه‌مئه‌ندامان و تێكه‌ڵبوونیان به‌ كۆمه‌ڵگا و كارئاسانی ته‌واو بۆ خاوه‌ن پێداویستیانی تایبه‌ت له‌ شوێنه‌ گشتییه‌كان و كردنه‌وه‌ی خولی هاندان له‌ به‌رده‌وامبوونیان له‌ پرۆسه‌ی خوێندن.

 

تۆمارکردنی ناوی خاوەن پێداویستی تایبەت

Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest