جێگری کۆنسوڵی کوریا لە هەولێر سەردانی دەزگا دەکات

رێکەوتی ٢٨/٢/٢٠٢١ جێگیری کۆنسوڵی کۆریای باشور لە هەولێر سەردانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی کرد و لەلایەن بەڕێز موسا ئەحمەد سەرۆکی دەزگا پێشوازیی لێکرا.

بەڕێز (جیهیۆن ریۆ) بە مەبەستی تاوتۆکردنی پرۆژە هاوبەشەکانی نێوان دەزگا و وڵاتی کۆریا و باسکردنی رەوشی ئاوارە و پەنابەران لەناو کەمپەکاندا سەردانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی کرد.

لەم دیدارەدا چەندین پڕۆژە خرانە بەرباس لەوانە (شێڵتەر و پەروەردە)، دەزگای خێرخوازیی بارزانی و کۆنسوڵی کۆریا، لە داهاتوودا پرۆژەی هاوبەش لەم سێکتەرانە بەڕێوەدەبەن.

Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest