لە کەرکوک بۆ دوو خێزانی کەمدەرامەت ناوماڵە دابین دەکرێت

رێككەوتی 13/6/2021 دەزگای خێرخوازیی بارزانی لەچوارچێوەی پرۆژەی (ژیانەوە) كە تایبەتە بە هاوكاریكردنی خێزانە هەژارو كەمدەرامەتەكان، بەسپۆنسەری كۆمپانیای البراهین ئەنجام دەدرێت، لە بەردەوامی پرۆژەكەدا دوو خێزانی كەمدەرامەتی شاری كەركووك بەسەركرانەوەو هاوكاری كەلوپەلی ناوماڵەی وەك:(بەفرگر، تەباخ، سۆپا، جلوبەرگ، پارسێلی خۆراك و پاككەرەوە، قاپ و قاچاخ، موبەڕیدە، بەتانی، جلشۆر، جانتا و جلوبەری منداڵان)ی بۆ دابین كردن.

 

 
Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest