رێككەوتی 15/6/2021 بەڕێز عسمەت تەحسین بەگ بە نوێنەرایەتی میر حازم تەحسین بەگ سەردانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی کرد.
لەم سەردانەدا بەڕێزیان بە نوێنەرایەتی جڤاتی ئێزیدی و بنەماڵەی میرانی ئێزیدی سوپاسی دەزگای خێرخوازیی بارزانی کرد بەهۆی هاوکارییەکانی دەزگا بۆ ئێزیدییەکان و بەتایبەتی لە رووداوی ئاگرکەوتنەوەی کەمپی شاریا درێغی نەكرد لە بەهاناوەچوون و هاوكاریكردنی لێقەوماواندا.
لەبەرانبەردا بەڕێز موسا ئەحمەد سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی رایگەیاند، ئەرکی دەزگای خێرخوازیی بارزانییە بە هانای هەر کەسێکەوە بچێت کە پێویستی بە هاوکاری هەبێت و سەبارەت بە ئاوارەكانی كەمپی شاریا كە بەهۆی ئاگركەوتنەوەوە بەشێكی خێوەتەكان سووتا، سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی پێداگیری لەسەر ئەوە كردەوە كە لەهەوڵداین ژیانێكی شایستە بۆ ئاوارەكانی نێو كەمپەكان خۆشتر بكەین و ئەوەی لەدەستی ئێمەدابێت درێغی ناكەین و خۆمان بە خزمەتكاری میللەتی خۆمان دەزانین.