شاندێكی باڵای هەرێمی كەتەلۆنیا سەردانی كەمپی ئاوارەكان دەكەن

رێككەوتی 20/6/2021 بەمەبەستی لەنزیكەوە ئاگاداربوون لە رەوش و بارودۆخی رۆژانەی ئاوارە و پەنابەران لە سنووری پارێزگای هەولێر و لەنزیكەوە چاوپێكەوتن لەگەڵیاندا، شاندێكی باڵای هەرێمی كەتەلۆنیای ئیسپانیا كە پێكهاتبوون لە Ruben Wagensberg ، Ruben Wagensberg ، Eulalia Reguant پەرلەمانتارانی هەرێمی کەتەلۆنیای ئیسپانیا، Mar benseny بەڕێوەبەری پروگرامی بونیاتنانی ئاشتی دژی توندوتیژی، Montse ortiz ئەندامی رێکخراوی ڤێنسنت فیر، 

Laura perez ئەندامی بۆنەکانی بەرشەلۆنا و Alguer miquel and joan giralt ئەندامی رێکخراوی ئاشتی و دژی توندوتیژی سەردانی كەمپی ئاوارەكانی هەرشەمیان كرد و لەلایەن ئیدارەی بەڕێوەبردنی كەمپەكەوە پێشوازییەكی گەرمیان لێكراو لەنزیكەوە لە دۆخی ئاوارەكان ئاگاداركرانەوەو شاندەكە هاوسۆزییان ئاوارەكان دەربڕی و ستایشی ئەو خزمەتە بەرچاوەیان كرد لە كەمپەكەدا پێشكەشی ئاوارەكان كراون.

 
Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest