شاندێكی رێكخراوی LDS سەردانی دەزگا دەكەن

رێككەوتی 28/6/2021 بەڕێز موسا ئەحمەد سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی پێشوازیی لە بەڕێزان جەیمس مشیال و باربەراجۆ لە رێكخراوی LDSی خێرخوازیی ئەمەریكی كرد.

لەدیداری نێوانیاندا تیشك خرایە سەر ئەو كارو چالاكیانەی كە دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەهاوبەشی لەگەڵ رێكخراوی LDSی خێرخوازیی ئەمەریكی لە ساڵانی رابردوودا ئەنجامدراون و هاوكات ئاماژە بە چڕكردنەوەی هەوڵەكانی هەردوولا كرایەوە بەمەبەستی هاوكاریكردن و ئاوڕدانەوەی زیاتری ئاوارەو پەنابەران لە هەرێمی كوردستان.

 

 
Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest