روونكردنەوەیەك لە دەزگای خێرخوازیی بارزانییەوە

ئێمە لە دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ رای گشتی رایدەگەیەنین خوالێخۆشبوو هاووڵاتی (سەبریە قاسم یەحیا) دوور و نزیك هیچ پەیوەندییەكی بە دەزگای خێرخوازیی بارزانییەوە نەبووە.
هەروەها رایدەگەیەنین ئەم هاووڵاتییە هیچ كات نە كارمەند، نە خۆبەخش و نە هاوبەشی دەزگای خێرخوازیی بارزانی نەبووە، بەڵكو بەشێوەیەكی سەربەستانە و بەناوی رێكخراوگەلێكەوە پارەی لە خەڵك وەرگرتووە.
بۆیە بەپێویستی دەزانین هاووڵاتیانی خۆشەویستی كوردستان ئاگاداربكەینەوە متمانە بەو كەسانە نەكەن كە بە ناوی كاری مرۆییەوە پارە لە خەڵكی وەردەگرن و بەشێوازێكی نادروست و بۆ مەرامی كەسی بەكاری دێنن.

دەزگای خێرخوازیی بارزانی
20/11/ 2021

 

Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest