دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هەماهەنگی لەگەڵ رێکخراوێکی (گوندی ئاشتی) ئەڵمانی هەڵدەستێت بە ناردنە دەرەوەی ئەو منداڵانەی کە پێویستیان بە چارەسەری پزیشکی تایبەتمەند هەیە لە دەرەوەی وڵات و لە ناوخۆی وڵات چارەسەر ناکرێن.
مەرج و رێنماییەکان بۆ چاوپێکەوتن و ناونووسکردنی منداڵی نەخۆش :
- پێویستە منداڵی نەخۆش (سوودمەندبوو) تەمەنی خوار ١٢ ساڵ بێت واتا لە یەک ساڵ تاکو ١٢ ساڵ.
- منداڵی نەخۆش چارەسەری لە کوردستان نەبێت .
- منداڵی نەخۆش پێویستی بە چارەسەر بێت لە دەرەوەی وڵات یاخود تێچووی نەشتەرگەرییەکەی لە ناوخۆی کوردستان زۆر بێت و باری دارایی خراپ بێت.
- جۆری ئەو نەخۆشی و داواکردنی چارەسەرانەی منداڵی نەخۆش ئەمانەن:
آ-حاڵەتەکانی سووتان و دروست بوونی نارێکی و ماکەکانی سوتان.
ب- نەخۆشیەکانی تایبەت بە ئێسک و شکان وەکو (ئێسکە نەرمە و خواربوونی ئێسکەکان و نەخۆشیە زگماکیەکانی پەیوەست بە ئێسک).
ج- نەخۆشییەکانی پەیوەست بە میزەڕۆ .
- بەپێی رێنمایی وڵاتی ئەڵمانیا و ئەو پڕۆگرامەی کە هەیە هیچ کەس لە خانەوادەی (منداڵی نەخۆش) دایک، باوک یان کەسی سێیەم ناتوانێت سەفەر بکات.
- منداڵی نەخۆش لەلایەن تیمی رێکخراو و پزیشکی لە شوێنی تایبەتمەند و یەکەی تایبەتەوە چاودێری دەکرێن تاکو وەرگرتنی چارەسەر و گەڕانەوەیان
پێداویستیەکانی تۆمارکردنی ناوی منداڵی نەخۆش:
- زانیاری كەسی (ناوی سیانی نەخۆش، رێككەوتی لە دایک بوون، ڕەگەز، شوێنی نیشتەجێبوون، ژمارەی پەیوەندی بەخێوکەر).
- ڕاپۆرتی پزیشكی تایبەتمەندی تێدا بێت كە جۆری نەخۆشی منداڵەکەی تێدا دەستنیشان كرابێت .
- جۆری نەخۆشیەکە و چارەسەری لەلایەن لیژنەی پزیشکی پێشنیار کرابێت بۆ چارەسەر لەدەرەوەی وڵات .
- وێنەیەکی تەواوی منداڵی نەخۆش کە دەرخەرو نیشاندەری نەخۆشیەکە بێت .
تێبینی:
- لەرۆژی پێنج شەممە رێككەوتی (٦/١/٢٠٢٢ )ەوە تاکو رێككەوتی ( ١٣/١/٢٠٢٢ ) دەتوانن فایلی نەخۆشەکانتان بۆ ئەم ئیمێڵە بنێرن( medical.team@bcf.krd) یان لەو ماوە دیاریکراوە سەردانی بارەگای سەرەکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە هەولێر بکەن کاژێر ( ٩ ی بەیانی تاکو ٢ ی دوایی نیوەڕۆ) پێشوازی لە نەخۆش دەکرێت.
- رۆژانی هەینی و شەممە پشووی کارمەندانە .
- لە ئەگەری هەبوونی کەم و کوڕی یان پێدانی زانیاری نادروست مداڵی نەخۆش ناوی تۆمار ناکرێت.
بە هیوای تەندروستییەکی باش بۆ هەمووان
دەزگای خێرخوازیی بارزانی