عه‌فرين.. دابه‌شكردنى پارسێلى خۆراكى وشك و كه‌لوپه‌لى ناوماڵ

دەزگای خێرخوازیی بارزانی(BCF)، رێككەوتی 24/4/2023 پارسێلى خۆراكى وشك و كه‌لوپه‌لى ناوماڵى به‌ سه‌ر دانيشتووانى عه‌فرين و گونده‌كانى شاره‌دێى شێران دابه‌ش كرد.
دەزگای خێرخوازیی بارزانی، رێككەوتی 26/4/2023 پارسێلى خۆراكى وشك و كه‌لوپه‌لى ناوماڵى له‌ شاره‌دێى راجو-ى سه‌ر به‌ عه‌فرين به‌ سه‌ر خاوه‌ن پێداويستيانى تايبه‌تدا دابه‌ش كرد.
هه‌ر هه‌مان رۆژ(BCF) به‌ هاوكاريى رێكخراوى(THW)ى ئه‌ڵمانى، خۆراكى وشك و كه‌لوپه‌لى ناوماڵى له‌ شاره‌دێى باسوته‌ -ى سه‌ر به‌ عه‌فرين به‌ سه‌ر خه‌ڵكى زيانبه‌ركه‌وتووى بوومه‌له‌رزه‌دا دابه‌ش كرد.

Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest