دەزگای خێرخوازیی بارزانی هەڵمەتێکی فراوانی فریاگوزاری و خاوێنکردنەوە لە گەڕەکە زیانلێکەوتووەکانی هەولێر دەستپێدەکات

لە ژێر ڕێنماییی ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی دەستەی دامەزرێنەران و سەرۆکی بۆردی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و له‌ چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی بۆ پێشکەشکردنی هاوکاریی مرۆیی و بەدەنگەوەهاتنی خێرا لە کاتی ڕوودانی حاڵەتە لەناکاو و فریاگوزارییەکاندا، دەزگای خێرخوازیی بارزانی هەڵمەتێکی فراوان و هەمەلایەنەی بۆ هاوکاریی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی شاری هەولێر دەستپێکرد. ئەم هەنگاوە لە کاتێکدا ئەنجام دەدرێت کە دەزگا بە شێوەیەکی بەردەوام خزمەتگوزاری و هاوکاری پێشکەش بە ئاوارە، پەنابەر و دانیشتووانی خۆجێیی لە ناوچە جیاوازەکان دەکات؛ چ لە ڕێگەی پڕۆژە خزمەتگوزارییە بەردەوامەکانییەوە و چ لە ڕێگەی تیمەکانی فریاگوزاریی خێراوە لە کاتی ڕوودانی کارەساتە سروشتییەکاندا.
دوای ئەو بارانبارینە توندەی ڕۆژی 7/11/2026 کە شاری هەولێر و دەوروبەری گرتەوە و بووە هۆی دروستبوونی لافاو و بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو لە چەندین گەڕەک و ناوچەی جیاوازدا، تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی خرانە دۆخی ئامادەباشیی تەواوەوە. بە هەماهەنگیی ڕاستەوخۆ و ورد لەگەڵ پارێزگای هەولێر و لایەنە پەیوەندیدار و خزمەتگوزارییەکان، تیمە مەیدانییەکانی دەزگاکە بە خێرایی ڕوویان کردە ناوچە زیانلێکەوتووەکان، بۆ ئەوەی لە نزیکەوە هاوکاریی هاووڵاتییان بکەن و ڕێگری لە فراوانتربوونی مەترسییەکان بگرن.
ئامانجە سەرەکییەکانی ئەم هەڵمەتە فریاگوزارییە لە چەند تەوەرێکی گرنگدا کورت دەبنەوە:
پاککردنەوەی گەڕەک، کۆڵان و شەقامەکان لە قوڕ و لیتە و پاشماوەکانی لافاوەکە.
دەستپێکردنی پرۆسەی سەرژمێری و تۆمارکردنی وردی زیانە ماددییەکانی ماڵ و موڵکی هاووڵاتییان.
گەیاندنی هاوکاریی خۆراکی و پێداویستییە سەرەتاییەکان بۆ ئەو خێزانانەی بەهۆی لافاوەکەوە زیانیان پێگەیشتووە.
دەزگای خێرخوازیی بارزانی جەخت لەوە دەکاتەوە کە ئەنجامدانی ئەم ئەرکە مرۆیی و هاوکارییانە بە بەشێک لە ئەرکی نیشتمانی، ئەخلاقی و مرۆیی خۆی دەزانێت؛ ئەرکێک کە لە خزمەتکردنی هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگەدا، بەبێ هیچ جیاوازییەک، خۆی دەبینێتەوە. ئەم هەنگاوانەش لەسەر بنەما و بەها دامەزراوەییەکانی دەزگاکە جێبەجێ دەکرێن.
هەروەها، دەزگاکە دووپاتی دەکاتەوە کە ڕێبازی کاری لەسەر بنەمای ئەو وتە بەناوبانگەی بارزانی نەمر داڕێژراوە کە دەفەرموێت: «شانازییە بۆ مرۆڤ خزمەتکاری میللەتی خۆی بێت». ئەم وتە و پەیامە بەرزە بووەتە بنەمای ڕێباز و پراکتیزەی سەرەکیی تەواوی چالاکی، پڕۆژە و کارە مەیدانییەکانی دەزگاکە؛ بنەمایەک کە کادیر و کارمەندانی دەزگاکە بە هەمان ڕۆحی خزمەتکردنەوە پەیڕەوی دەکەن و لە کاتە سەختەکانیشدا بەردەوامن لە بەدەنگەوەهاتنی پێداویستییەکانی هاووڵاتییان.
لە درێژەی کارەکانی بەدواداچوون و هاوکاریی ناوچە زیانلێکەوتووەکاندا، لە ڕێکەوتی 8/11/2026، تیمە فریاگوزاری و کارگێڕییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی سەردانی مەیدانییان بۆ چەندین گەڕەکی شاری هەولێر ئەنجامدا. ئەو گەڕەکانەی کارەکانی پاککردنەوە و هاوکاریکردنیان تێدا دەستپێکرا بریتی بوون لە: گەڕەکی هەولێری نوێ، گەڕەکی سێبەردان، گەڕەکی عارەب کەند و گەڕەکی گلکەند.
لە قۆناغی یەکەمی کارەکاندا، تیمەکان دەستیان کرد بە خاوێنکردنەوەی ئەو ماڵانەی ئاوی باران و لافاو چووبووە ناویان و بووبوونە هۆی زیانگەیاندن بە کەلوپەل و ژینگەی ناو ماڵەکان. کارمەندانی دەزگاکە شانبەشانی خاوەن ماڵەکان، دەستیان کرد بە دەرهێنانی ئاو، لابردنی قوڕ و لیتە و شووشتنەوەی ژوور و حەوشەی ماڵە زیانلێکەوتووەکان، بۆ ئەوەی ژینگەیەکی پاک و گونجاو بۆ نیشتەجێبوونەوەیان بگەڕێننەوە.
لە دوای تەواوکردنی پرۆسەی خاوێنکردنەوە و شووشتنی ماڵەکان، تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەستیان کرد بە دابەشکردنی خۆراکی گەرم و ئامادەکراو بەسەر خێزانە زیانلێکەوتووەکاندا. ئەم هەنگاوە بە مەبەستی سووککردنی بارگرانیی ژیانی هاووڵاتییان هەنگاوی پێوەنراوە، بە تایبەتی لەبەر ئەوەی بەهۆی لافاوەکەوە زۆرێک لە خێزانەکان ئامراز و کەلوپەلی پێویستیان بۆ ئامادەکردنی خۆراک لەدەستداوە.
دەزگای خێرخوازیی بارزانی ڕایگەیاندووە کە دابەشکردنی خۆراکی گەرم بە شێوەیەکی ڕۆژانە و بەردەوام دەبێت، تا ئەو کاتەی هاووڵاتییان بتوانن دۆخی ژیانیان ڕێکبخەنەوە و بگەڕێنەوە باری ئاسایی و توانای ئامادەکردنی خۆراکیان بۆ بگەڕێتەوە.
لەگەڵ کارەکانی پاککردنەوە و دابەشکردنی خۆراکی ڕۆژانە، تیمە تایبەتمەندەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی پرۆسەیەکی تریشیان دەستپێکردووە، کە بریتییە لە تۆمارکردن و هەڵسەنگاندنی وردی زیانەکان. لەم چوارچێوەیەدا، تیمەکان خەریکی تۆمارکردن و دیاریکردنی قەبارەی ئەو زیانە ماددییانەن کە بە خانوو، کەلوپەل و پێداویستییەکانی خێزانەکان گەیشتووە.لە ژێر ڕێنماییی ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی دەستەی دامەزرێنەران و سەرۆکی بۆردی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، و له‌ چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی بۆ پێشکەشکردنی هاوکاریی مرۆیی و بەدەنگەوەهاتنی خێرا لە کاتی ڕوودانی حاڵەتە لەناکاو و فریاگوزارییەکاندا، دەزگای خێرخوازیی بارزانی هەڵمەتێکی فراوان و هەمەالیەنەی بۆ هاوکاریی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی شاری هەولێر دەستپێکرد. ئەم هەنگاوە لە کاتێکدا ئەنجام دەدرێت کە دەزگاکە بە شێوەیەکی ڕۆژانە و بەردەوام خزمەتگوزاری و هاوکاری پێشکەش بە ئاوارە، پەنابەر و دانیشتووانی خۆجێیی لە ناوچە جیاوازەکان دەکات؛ چ لە ڕێگەی پڕۆژە خزمەتگوزارییە بەردەوامەکانییەوە و چ لە ڕێگەی تیمەکانی فریاگوزاریی خێراوە لە کاتی ڕوودانی کارەساتە سروشتییەکاندا.

Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest