لە مانگی رەمەزاندا ٧٠٠٠ خێزان هاوکاری خۆراکی وەردەگرن

دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە سپۆنسەری کۆمپانیای کۆڕەک تلیکۆم، هاوکاری خۆراکی لە مانگی رەمەزانی پیرۆزدا پێشکەشی ٧٠٠٠ خێزانی هەژار و کەمدەرامەت لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان و عێراق دەکات.

رێکەوتی ٣-٥-٢٠٢٠ دەزگای خێرخوازیی بارزانی و کۆڕەک تلیکۆم لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، پڕۆژەی هاوکاریکردنی خێزانە هەژار و کەمدەرامەتەکان لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان و عێراق راگەیاند.

ئەم پڕۆژەیە لە پارێزگاکانی (هەولێر، دهۆک، سلێمانی، هەڵەبجە، کەرکووک، نەیەنەوا، بەغدا، بەسڕە، سەماوە و ناسڕیە) بەڕێوەدەچێت و کۆی گشتی هاوکاری خۆراکی پێشکەشی ٧٠٠٠ خێزانی کەمدەرامەت دەکرێت.

Share on facebook
Facebook
Share on email
Email
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on pinterest
Pinterest