دابەشكردنی تراكتۆری رەزگەریی

دەزگای خێرخوازیی بارزانی لەپاڵ ئەو كارو چالاكیانەی لەچوارچێوەی سێكتەرە خێرخوازیی و مرۆییەكانیدا ئەنجامی دەدات، ھاوكات بە پڕۆژەی جۆراوجۆری تر پاڵپشتی چین و توێژەكان دەكات، چ ئەوانەی لە سەنتەرە رۆشنبیرییەكانی دەزگادا خول و راھێنانی تایبەت بە پیشەییان بۆ دەكرێتەوە و چ ئەوانەش بەكاری جوتیاری و كشتوكاڵییەوە سەرقاڵن و لەڕێگایەوە بژێوی رۆژانە و ژیانیان پێ دەستەبەر دەكەن و پاڵپشت و ھاوكاریەكی بەھێزی گەشەسەندنی كەرتی كشتوكاڵی بوون لە هەرێمی كوردستاندا.

دەزگای خێرخوازیی بارزانی بڕیاریدا بۆ پێشخستنی كەرتی كشتوكاڵی ھاوكاری پێشكەشی جوتیاران بكات. پاش ئەنجامدانی تیروپشك بۆ سوودمەندانی ئەم پرۆژەیە، خولێكی تایبەت بە چۆنیەتی بەكارھێنانی كەرەستە كشتوكاڵییەكان بۆ ژمارەییەكی زۆر لە جوتیاران كرایەوە و ئاگاداری چۆنیەتی بەكارھێنان بوون و دواتر ناوەكانیان لەڕێگەی تیروپشكەوە دەستنیشانكرا كە لە ھەر شارو شارۆچكەیەكی كوردستاندا چەند جوتیارەك سوودمەندببن. ئەو پێداویستیانەی لەم پرۆژەیەدا پێشكەشی (81) جوتیار كران، بریتی بوون لە 90 ئامێری جوتیاری لەوانە 60  تەرەكتۆری رەزگەری و 5 عارەبانەی تەرەكتۆری گەورە و (10 (ئامێری گاسن، 10 ئامێری دەرمان رشتن (مەڕەشە) و 5 ئامێری تۆ ڕشتن.

دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە رێككەوتی 10/4/2013 بەھاوكاری لەگەڵ كۆمپانیای ھەسان بۆ كەرەستە  كشتوكاڵییەكان، لە پێناو پاڵپشتی زیاتری جوتیاران و ئاوەدانكردنەوەی گوندەكانیان، لە پرۆژەیەكی ناوازەدا بە ئامادەبوونی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوە ئاوییەكان و ژمارەیەكی زۆر لە بەرپرسانی حكومی، رێوڕەسمی دابەشكردنی ئامێرەكان بەسەر جوتیاراندا بەڕێوەبرد.

Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest