كار و چالاكییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە ساڵی 2024 كۆتایی هات و لە دووتوێی ڕاپۆرتێكدا چاپ كرا.
دەزگای خێرخوازیی بارزانی، بۆ ئەنجامدانی پڕۆژە جۆراوجۆرەکانی پشتی بە ستانداردی کاری ڕێکخراوەیی جیهانی بەستووە، بەپێی ئەو سێکتەرانەش کاری کردووە كە لە جیهاندا سەرکەوتوو بوون، لە پاڵ ئەوەشدا ئەو بوارانەی کە کۆمەڵگەی ئێمە پێویستیەتی لە کاری خێرخوازی پلانی بۆ داناوە، پاشان بڕیاری لەسەر دراوە كە بە شێوەیەکی بەردەوام کاری لەسەر بکات.
دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە ساڵی 2024 جگە لە چەندین پڕۆژەی تایبەت كە لە شوێن و ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان، عێراق و وڵاتان ئەنجامی داون، هاوکات لە 10 سێکتەری جۆراوجۆری وەک(خۆراکی و ناخۆراكی، ئاو و ئاوەڕۆ و پەرەپێدانی پاک و خاوێنی، پەناگە، پەروەردە و پەرەپێدان، ژیانەوانی، یارمەتیی نەختێنە، پاراستن، تەندروستی و بەڕێوەبردنی هەماهەنگیی کەمپەکان)دا کاری کردووە.
لە ڕاپۆرتی كار و چالاكییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە ساڵی 2024، داتا و زانیاریی تەواو لە بارەی جۆر و ڕێژەی سوودمەندان لە شوێن و ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و وڵاتانی دراوسێ و جیهان خراونەتەڕوو.
لەم لینكەی خوارەوە بە شێوەی دیجیتاڵی ئۆنڵاین تەواوی ڕاپۆرتەكە بخوێنەوە:


