دەزگای خێرخوازیی بارزانی، دەزگایەکی مرۆیی قازانج نەویستی ناحکومی یە، داوا لە کۆمپانیا تۆمارکراوەکانی بواری (تەکنەلۆژیا و ئایتی) دەکات بۆ بەشداری کردن لە تەندەری دانانی سیستەمی پەنجەمۆر بۆ دەزگای خێرخوازیی بارزانی.
شوێن: پارێزگای هەولێر، گەڕەکی هەولێری نوێ نزیک کۆمەڵگای ماس ستی.
ناوی پڕۆژە: پڕۆژەی دانانی سیستەمی پەنجەمۆر بۆ سەرۆکایەتی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و ئۆفیسەکان و کەمپەکان و سەنتەرەکان.
هەرکۆمپانیایەک ئارەزوومەندە لە بەشداری کردن، دەتوانێت سەردانی بارەگای دەزگای خێرخوازیی بارزانی بکات بۆ وەرگرتنی تەندەر لە کاتژمێر 9:00 ی بەیانی.
ڕۆژانی وەرگرتنی تەندەر لە ( 2021/8/12 تا 2021/8/15) دەبێت.
یان دەتوانن لە ڕێگای ئەم ئیمەیڵە پەیوەندی بکەن بۆ وەرگرتنی تەندەر order.request@bcf.krd
گەڕاندنەوەی تەندەر لە ڕێکەوتی (17/8/2021 )دەبێت، تەندەری پڕکراوە پێویستە پێش کاتژمێر 11:00ی بەیانی بگەڕێندرێتەوە هەمان شوێن.
پڕۆسەی کردنەوەی تەندەرلە کاتژمێر 11:30ی بەیانی دەبێت، هەمان ڕۆژی گەڕاندنەوە تەندەردەبێت، هەر کۆمپانیایەکی بەشداربوو پێویستە نوێنەرەکەی ئامادە بێت لە پڕۆسەی کردنەوەی تەندەر.
کۆمپانیای بەشداربوو دەبێ لە بواری تەکنەلۆژیاو ئایتی بێ