راگەیاندنی تەندەر بۆ ئامرازی خزمەتگوزاری و وۆرکشۆپ

دەزگای خێرخوازیی بارزانی، دەزگایەکی مرۆیی قازانج نەویستی ناحکومی یە، داوا لە کۆمپانیا تۆمارکراوەکانی بواری (ئامرازی خزمەتگوزاری) دەکات بۆ بەشداری کردن لە تەندەری دابین کردنی (ئامرازی خزمەتگوزاری و وۆرکشۆپ ) بۆ کەمپەکانی پەنابەران سەر بە دەزگای خێرخوازیی بارزانی.

شوێن : پارێزگای هەولێر، گەڕەکی هەولێری نوێ نزیک کۆمەڵگای ماس ستی

ناوی پرۆژە : Tool Service and Workshop Project

هەرکۆمپانیایەک ئارەزوومەندە لە بەشداری کردن، دەتوانێت سەردانی بارەگای دەزگای خێرخوازیی بارزانی بکات بۆ وەرگرتنی تەندەر لە کاتژمێر 9:00 ی بەیانی.

ڕۆژانی وەرگرتنی تەندەر (6/4/2022 تا 10/4/2022) دەبێت.

گەڕاندنەوەی تەندەر لە ڕێکەوتی(11/4/2022) دەبێت، تەندەری پڕکراوە پێویستە پێش کاتژمێر 11:00ی بەیانی بگەڕێندرێتەوە هەمان شوێن.

پڕۆسەی کردنەوەی تەندەرلە کاتژمێر 11:30ی بەیانی دەبێت، هەمان ڕۆژی گەڕاندنەوە تەندەردەبێت، هەر کۆمپانیایەکی بەشداربوو پێویستە نوێنەرەکەی ئامادە بێت لە پڕۆسەی کردنەوەی تەندەر.

 

 

Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest