دەزگای خێرخوازیی بارزانی، دەزگایەکی مرۆیی قازانج نەویستی ناحکومی یە، داوا لە لایەن و کۆمپانیا تۆمارکراوەکانی تایبەت بە بواری چاپەمەنی دەکات بەشداربن لە تەندەری چاپکردنی ڕاپۆرتی سالی ٢٠٢٣ .
ناوی پڕۆژە: چاپکردنی ڕاپۆرتی ساڵی ٢٠٢٣ ی دەزگای خێرخوازی بارزانی
شوێن: پارێزگای هەولێر، گەڕەکی هەولێری نوێ نزیک کۆمەڵگای ماس ستی
هەر لایەنێك کە لەم بوارەدا کار دەکات، ئارەزوومەندە لە بەشداری کردن ، دەتوانێت سەردانی بارەگای دەزگای خێرخوازیی بارزانی بکات بۆ وەرگرتنی تەندەر لە کاتژمێر ( ٩:٠٠ ) بەیانی تاوەکو ( ٢:٠٠ ) نیوەڕۆ.
ڕۆژانی وەرگرتنی تەندەر( ٥/٨/٢٠٢٤) تاوەکو (١١/٨/٢٠٢٤) دەبێت.
یان دەتوانن لە ڕێگای ئەم ئیمەیڵە پەیوەندی بکەن بۆ وەرگرتنی تەندەر order.request@bcf.krd
گەڕاندنەوەی تەندەر لە ڕێککەوتی(١٢/٨/٢٠٢٤) دەبێت ، تەندەری پڕکراوە پێویستە پێش کاتژمێر (١:٠٠)ی نیوەڕۆ بگەڕێندرێتەوە هەمان شوێن.
پڕۆسەی کردنەوەی تەندەر لە لایەن لێژنەیەکی بێ لایەن بەڕێوە دەچێت ، هەر لایەنیکی بەشداربوو لە ڕۆژی کردنەوەی تەندەرەکان هەواڵی پێدەدرێت تا نوێنەرەکەی ئامادە بێت بە شێوازێکی ئارەزوومەندانە لە پڕۆسەی کردنەوەی تەندەر.
“پێویستیەکانی کۆمپانیا بۆ بەشداربوون لە تەندەر”
کۆمپانیای بەشداربوو دەبێ ئەم داواکاریانەی خوارەوە لەگەڵ خۆیدا بهێنێت بۆ وەرگرتنی تەندەر.
- کۆمپانیا مەرجە لە بواری (چاپەمەنی) کار بکات.
- ناسنامەی کۆمپانیا (هوية تصنیف الشرکة).
- تابلۆی کارنامە (الشهادة الجداریە).
- فەرمانی کارگێڕی (امر اداری).