کارمەندە ئازیزەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەخۆشحالیەوە لەلایەن تاقیگەی بایۆ ئۆفەری داشکانی ٪٥٠ پێشکەش دەکەین لەگەڵ چەند داشکانێک لە بەشەکانی تری تاقیگە وەک (تیشک و بینینی پزیشک ) لە حالەتی پێویست .
ئەم داشکانە سەرجەم پشکنینەکان دەگرێتەوە جگە لەو پشکنینانەی کە ڕەوانەی دەرەوەی وڵات دەکڕێن هەروەها پشکنینی جینات .
تێبینی
- پێویستە کارمەند بەر لە سەردانی کردنی بۆ تاقیگە پسولەی تایبەت بە داشکان وەربگرێت کە لە لای کارمەندی نۆژداری بەردەستە .
- هەریەک لە ئۆفەرەکانی( دایمۆند و گۆڵد) نرخەکانیان دوای داشکان دیاری کرداوە واتا دووبارە داشکانی ٪50 ناکرێتەوە .
- ستافی تاقیگە سەرانی ماڵەوە دەکات بۆ ئەو نەخۆشانەی کە توانای دەرچوونیان نیە، هەمان داشکان و ئۆفەر بۆیان ئەنجام دەدرێت ،هەروەها بڕی ١٠،٠٠٠ دینار بۆ گەیاندن و هاتنی ستاف بۆ ماڵەوە هەژماردەکرێت .
- بۆ هەر تبینی و کەموکوریەک لە پشکنینەکان تکایە پەیوەندی بە ستافی تاقیگەوە بکە.
هەروەها ئۆفەری (دایمۆند &گۆڵد) کە پێکدێت لە کۆمەلێک پشکنینی دیاری کراو بە نرخی داشکانەوە کە لە خوارەوە ئاماژەی پێداروە .
