نەخۆشخانەی بەلسەم

بەڕێزان.. كارمەندانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی ئاگادار دەكەینەوە، بە خۆشحاڵییەوە نەخۆشخانەی (بەلسەم) لە هەولێر بە نووسراوی فەرمی ڕایگەیاندووە، ئامادەن بە ڕێژەی 20% لە بەشەكانی(ڕەدەی گشتی بۆ داخڵبوونی نەخۆش)، تاقیگە، بەشی ڕادیۆلۆژی (ئەشەعە، سۆنار، ئێم ئاڕ ئای، سی تی سكان)، بۆ چارەسەری كارمەندانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە ئەگەری نەخۆشبوونیان داشكاندن بكات. هەروەها لە بەشی نەشتەرگەری (بەو مەرجەی نەخۆشخانە پزیشك دیاری بكات، بە پێی داشكاندنی پزیشك)، لە چاودێریی چڕ، چارەسەری سرووشتی و بەشی دڵ بە گشتی بە ڕێژەی 10% و لە بەشی منداڵان بە ڕێژەی 20% داشكاندن دەكەن. تەنیا مەرجی ئەوە داشكاندنەش، بردنی نووسراوی فەرمیی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەبێت.

Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest