گەیاندنی ئاوی خواردنەوە بۆ پارێزگای بەسڕە

دوای ئەوەی رێکەوتی ٢٩/٨/٢٠١٨ تیمی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەمەبەستی دابین کردنی ئاوی خواردنەوە بەرەو پارێزگای بەسڕا بەڕێکەوت،  رێکەوتی ٣٠/٨/٢٠١٨ گەیشتنە پارێزگاکە و ١٠٠ هەزار سێت ئاوی خواردنەوە کە دەکاتە ملیۆنێک و دوو سەد هەزار بوتڵی ئاویان بەسەر دانیشتوانی پارێزگای بەسڕەدا دابەشکرد.

لە پارێزگای بەسڕەدا ئاوی خواردنەوە بە هۆی وەرزی گەرما و کەم بوونەوەی ئاستی رووبارەکان کەمی کردووە و لە هەندێ شوێن پیس بووە کە بەکەڵکی خواردنەوە نایەت. بەو هۆیەوە بەشێک لە هاوڵاتیانی ئەو پارێزگایە توشی نەخۆشی بوونە و زیاتر لە ١٥ هەزار کەس رەوانەی نەخۆشخانە کراون.

Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest