لە جەژنی قورباندا خێرخوازان و ڕێکخراوە مرۆییەکان هاوکاریی دانیشتووانی کەمپەکان دەکەن

دەزگای خێرخوازیی بارزانی، كەمپەكانی ئاوارە و پەنابەران لە هەرێمی كوردستان بەڕێوە دەبات، تا ئێستاش لە گەیاندنی هاوكاریی خۆراكی و ناخۆراكی و كردنەوەی خولەكانی پیشەیی و پەروەردەیی بەردەوامە، لە ڕۆژانی جەژنی پیرۆزی قوربانیش بڕی 340 تۆن ئاردی بەسەر دانیشتووانی كەمپەكاندا دابەش كرد. ئەوەش لە دۆخێكدایە كە وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق، ئاوڕێكی ئەوتۆ تەنانەت لە ئاوارەكانی عێراقیش ناداتەوە، كە هاووڵاتیی عێراقین و لە كەمپەكانی هەرێمی كوردستان نیشتەجێ كراون. بەڵام لەم جەژنەدا بە هەماهەهەنگی لەگەڵ دەزگای خێرخوازیی بارزانی، خێرخوازانی كوردستان و چەند ڕێكخراوی مرۆیی بە پێی توانا هاوكاریی دانیشتووانی كەمپەكانیان كرد، كە بەمجۆرە بوون:
دەزگاى خێرخوازیى بارزانى بە هاوكاریی ڕێكخراوی مروڤدۆستان لە ڕێكەوتی 26/5/2026 لە
كەمپی حەسەن شام U3 گۆشتی مریشكی بەسەر 720 خێزان دابەش كرد.
هەمان چالاكی لە كەمپی حەسەن شام U2ئەنجام درا و 90 خێزان لەو هاوكارییە سوودمەند بوون.
هاوكات لە كەمپی خازرm1 لە سنووری پارێزگای هەولێر، گۆشتی مریشك بەسەر 147 خێزان
دابەش كران.
لە ڕێكەوتی 26/5/2026 بە هاوكاریی كۆمپانيای(CHAI ENJOY) لە كەمپی خازرm1 هاوكاریی خۆراكی بە سەر 147 خێزان دابەش كرا.
هەر لە هەمان ڕۆژ بە هاوكاریی گرووپی بەرانەتی لە كەمپی حەسەن شام U3هاوکاریی نەختینەیی(هەر خێزانێك 75,000دینار)، سەبەتەی خۆراك و ئارد بە سەر 720 خێزانی دانیشتووی كەمپەكە دابەش كرا.
 لە یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربان، بە هاوكاریی خێرخوازێك لە كەمپی خازرm1 گۆشتی سوور بەسەر 137خێزان دابەش كرا.
لە كەمپی حەسەن شام U3بە هاوكاریی ڕێکخراوی بدار، 250 خێزان لە گۆشتی قوربانی سوودمەند بوون.
لە ڕێكەوتی 28/5/2026 بە هاوكاریی ڕێكخراوی(شعاع الامل) لە كەمپی حەسەن شام U2
گۆشتی سوور بە 90 خێزان پێشكەش كرا.
هەمان ڕۆژ، بە هاوكاریی گرووپی بەرانەتی لە كەمپی خازرm1 گۆشتی سوور بە سەر 130 خێزان دابەش كرا.
لە ڕێكەوتی 29/5/2026 بە هاوكاریی خێرخوازێك، لە كەمپی بەحرکە1 گۆشتی قوربانی بەسەر 170خێزانی دانیشتووی كەمپەكە دابەش كرا.
هەروەها لە كەمپی حەسەن شام U3بە هاوكاریی ڕێكخراوی(Islamic Relief)، گۆشتی قوربانی بەسەر 719 خێزان دابەش كرا.
لە ڕێكەوتی 30/5/2026 بە هاوكاریی خێرخوازێك، لە كەمپی حەسەن شام U2
گۆشتی قوربانی بەسەر 90 خێزانی دانیشتووی كەمپەكە دابەش كرا.
هەر لە هەمان و ڕۆژ و بە هاوكاریی ڕێكخراوی(Islamic Relief)، لە كەمپی خازر
 گۆشتی قوربانی بەسەر 147 خێزان دابەش كرا.
جگە لەو 340 تۆن ئاردەی كە دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە كەمپەكان دابەشی كردووە، بەپێی ئامارەکانی ئەم ماوەیە لە ڕۆژانی جەژنی پیرۆزی قوربان 3،557 خێزانی دانیشتووی کەمپەکان، لە هاوکاریی خۆراک، گۆشتی قوربانی، ئارد و هاوكاری دارایی سوودمەند بوون.
ئا: سالار بابەشێخ

Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest