هەلیکار – تۆمارکەری زانیاری

ناونیشانی کارکردن: تۆمارکەری زانیاری
جۆری گرێبەست: گرێبەستی ماوە دیاریی کراو
کاتەکانی کارکردن:  ٠٨:٣٠ی سەر لەبەیانی بۆ ٠٤:٠٠ی ئێوارە
شوێنی کار: نووسینگەی دهۆک-ئیداره‌ی سه‌ربەخۆی زاخۆ.
مووچەی مانگانە: ٦٥٠،٠٠٠ دیناری عێراقی (بیمه‌ كومه‌لایه‌تی له‌ خوی ده‌گریت)
رەگەز: هەردوو رەگەز
پلە: نیە
ڕێککەوتی ڕاگەیاندن:  2/6/2025
دوامۆڵەت بۆ پێشکەشکردن و ناردنی CV:  5/6/2025

 أ/ ئەرک و به‌رپرسیاریه‌تیه‌كان:

  • وەرگرتنی داواکارییەکانی تومارکردن بە مەبەستی تومارکردنیان بو شوێنی کارکردن لەگەڵ لایەنی بەشدار.
  • نوێکردنەوەی داتای سوودمەندبون و تومارکراوە نوێیەکان بە بەردەوامی و بە گوێرەی داواکاری.
  • بەشداریکردن لە چالاکییەکانی دابەشکردنی هاوکارییە دارایەکان و دابەشکردنەکانی تر بە سەر سوودمەندان بە شێوەیەکی  گشتی. .
  • وەرگێرانی بەلگەنامەکان بو زمانەکانی تر بە پێی پێویستی بە گوێرەی داواکاری لایەنی بەشدار لە پروژەکە.
  • پاراستنی تۆماری ئازیزان و بێ هاوژینان بە نهێنی.
  • کارکردن لەسەر راپورتی سالانەی سوودمەندان لە شوێنەکە…
  • هەر ئەرک و بەرپرسیارێتییەکی تر کە لەلایەن بەڕێوەبەری راستەوخۆی پێی بسپێردرێت.

بڕوانامەی زانستی:

  • بەکالۆریۆس.

بەهرە و توانای پێویست بۆ ئەم پلەیە:

  •  ئەزموونی له دووساڵ كەمتر نەبێت.
  • بەکار هێنانی کۆمپیوتەر بە ئاستی (زۆر باش).
  • راستگۆیی و پاراستنی نهێنی داتا و زانیارییەکان.
  • ووردی و سەرنجدانی باش بۆ ووردەکارییەکان.
  • خێرایی لە نووسین لەسەر کیبورد.

زمان:

  • زمانی كوردی: به ئاستی (زۆر باش)خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.
  • زمانی ئینگلیزی: به ئاستی (باش) خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.
  • زمانی عه ره بی: به ئاستی (زۆر باش) خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.

 تێبینی:

١ – هەموو ئەو داواکارییانەی کە لە لایەن دەزگاوە پەیوەندییان پێوە نەکراوە، بە رەتکراوە دادەنرێن.

٢ – ئەو داواکارانەی لە خوارەوە ئاماژەی پێدراوە راستەوخۆ لەناو پڕۆسەی شۆرت لیست کردن دەردەهێندرێن و ناتوانن کار بکەن لەگەڵمان:

  • ئەگەر تەمەنی لە 18 ساڵ کەمتر بوو.
  • ئەگەر مەرجە سەرەکییەکانی بڵاوکراوە لە ڕاگەیاندنەکەی تیادا نەبوو.
  • ئەگەر قوتابی بێت.
  • ئەگەر کارمەندی حکومی یاخود کادری حزبی بێت.
Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest