هەلیکار – یاریدەدەری کارمەندی سەرچاوەمرۆییەکان

ناونیشانی کارکردن: یاریدەدەری کارمەندی سەرچاوەمرۆییەکان.
جۆری گرێبەست: گرێبەستی ماوە دیاریی کراو.
کاتەکانی کارکردن:  ٠٨:٣٠ی سەر لەبەیانی بۆ ٠٤:٠٠ی ئێوارە.
شوێنی کار: سەرۆکایەتی دەزگا-بەشی سەرچاوەمرۆییەکان- هەولێر.
مووچەی مانگانە: ٧٥٠،٠٠٠ دیناری عێراقی(لێبڕینی دەستەبەری کۆمەڵایەتی لەخۆ دەگرێت).
پلە: ١٠
رەگەز: نێر.
ڕێککەوتی ڕاگەیاندن: ١٤/٠٨/٢٠٢٥
دوامۆڵەت بۆ پێشکەشکردن و ناردنCV:  ١٩/٠٨/٢٠٢٥ کاتژمێر ١٢:٠٠ ی دوای نیوەڕۆ.

 أ/ به‌رپرسیاریه‌تیه‌كان:

 

  • تۆمارکردنی رێکارەکانی دامەزراندن لە تراکەری دامەزراندن.
  • دروستکردنی فایلی دامەزراندن تایبەت بە پڕۆسەکانی دامەزراندن.
  • ئەرشیفکردنی کارووبارە کارگێڕییەکانی تایبەت بە نووسراوە هاتوو و دەرچووەکانی بەشی سەرچاوەمرۆییەکان.
  • گەیاندنی نووسراو و دۆکیومێنتەکانی بەشی سەرچاوەمرۆییەکان بە بەش و لایەنە پەیوەندیدارەکان.
  • دروستکردنی لیستی پەیوەندی کردن بەو کاندیدانەی بەشدار دەبن لە پڕۆسەکانی تاقیکردنەوە و چاوپێکەوتن و پەیوەندی کردن پێیانەوە.
  • هەماهەنگی کردن لەگەڵ کارمەندی ئەرشیف بۆ پاراستنی بەراییەکانی کارمەندان.
  • رێکخستن و ئامادەکردنی ژووری هەڵسەنگاندن و چاوپێکەون بە ئامێر و کەل و پەلی پێویست.
  • یارمەتیدانی کارمەندی سەرچاوەمرۆییەکان لە بەرێوەبردنی پڕۆسەکانی تاقیکردنەوە و چاوپێکەوتن.
  • ئاشناکردنی کارمەندی نوێ بە سەرجەم بەشەکانی دەزگا لە سەرۆکایەتی دەزگا.
  • هەر ئەرك و كارێكی تر كە سەرۆكی راستەوخۆ پێی رادەسپێرێت.

 

 

 

بڕوانامەی زانستی:

  • دبلۆم بە لایەنی کەمەوە.

بەهرە و توانای پێویست بۆ ئەم پلەیە:

  •  بەکارهێنانی کۆمپیوتەر بە ئاستی (زۆرباش)
  • لێهاتووی لە هەماهەنگی و پەیوەندیکردن بە ئەوانی دیکە.
  • لێهاتووی لە جوڵاندن و هاندانی ئەوانی دیکە.
  • ئەزموونی لە دوو ساڵ کەمتر نەبێت لە بواری پەیوەندیدار.

زمان:

  • زمانی كوردی: به ئاستی (زۆر باش)خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.
  • زمانی ئینگلیزی: به ئاستی (باش) خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.
  • زمانی عه ره بی: به ئاستی (باش) خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.

تێبینی:

١ – هەموو ئەو داواکارییانەی کە لە ماوەی( سێ هەفتە) لە لایەن دەزگاوە پەیوەندییان پێوە نەکراوە، بە رەتکراوە دادەنرێن.

٢ – ئەو داواکارانەی لە خوارەوە ئاماژەی پێدراوە راستەوخۆ لەناو پڕۆسەی شۆرت لیست کردن دەردەهێندرێن و ناتوانن کار بکەن لەگەڵمان:

  • ئەگەر تەمەنی لە 18 ساڵ کەمتر بوو.
  • ئەگەر مەرجە سەرەکییەکانی بڵاوکراوە لە ڕاگەیاندنەکەی تیادا نەبوو.
  • ئەگەر قوتابی بێت.
  • ئەگەر کارمەندی حکومی یاخود کادری حزبی بێت.
Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest