دەزگای خێرخوازیی بارزانی، دەزگایەکی مرۆیی قازانج نەویستی ناحکومی یە، داوا لە کۆمپانیا تۆمارکراوەکانی بواری (دابینکەرانی ئامێری پزیشکی) دەکات بۆ بەشداری کردن لە تەندەری دابین کردنی دابینکردن، گەیاندن، دانان، و بەکارهێنانی یەک ئامێری مەمۆگرافی.
ناوی پڕۆژە: دابین کردنی دابینکردن، گەیاندن، دانان، و بەکارهێنانی یەک ئامێری مەمۆگرافی بۆ سەنتەری مەمک لە پارێزگای هەولێر
شوێن : پارێزگای هەولێر، گەڕەکی هەولێری نوێ نزیک کۆمەڵگەی ماس ستی
هەرکۆمپانیایەک ئارەزوومەندە لە بەشداری کردن، دەتوانێت سەردانی مەیدانی بارەگای دەزگای خێرخوازیی بارزانی بکات بۆ وەرگرتنی تەندەر وە وردەکاری سەبارەت بە داواکاری یەکە لە کاتژمێر 9:00 ی بەیانی تا 1:00 دوای نیوەرۆ .
ڕۆژانی وەرگرتنی تەندەر(29/04/2026 تا 07/05/2026) دەبێت.
یان دەتوانن لە ڕێگای ئەم ئیمەیڵە پەیوەندی بکەن بۆ وەرگرتنی تەندەر procurement.officer@bcf.krd
دوا برواری گەڕاندنەوەی تەندەر لە ڕێکەوتی(07/05/2026) دەبێت تەندەری پڕکراوە پێویستە پێش کاتژمێر 11:00ی بەیانی بگەڕێندرێتەوە هەمان شوێن.
پڕۆسەی کردنەوەی تەندەر لە لایەن لێژنەیەکی بێ لایەن بەڕێوە دەچێت.
پێویستیەکانی کۆمپانیا بۆ بەشداربوون لە تەندەر.
کۆمپانیای بەشداربوو دەبێ ئەم داواکاریانەی خوارەوە لەگەڵ خۆیدا بهێنێت بۆ وەرگرتنی تەندەر.
- کۆمپانیا دەبێ لە بواری (دابینکەرانی ئامێری پزیشکی) کار بکا.
- ناسنامەی کۆمپانیا (هوية تصنیف الشرکة).
- تابلۆی کارنامە (الشهادة الجداریە).
- فەرمانی کارگێڕی (امر اداري).
- پاکانەی باج (التخليص الضريبي , براءة ذمة ضريبية)


