ڕاگەیاندنی تەندەر – دابینکردنی تانکی ئاو بۆ (239) قوتابخانە لە سلێمانی ودەڤەری راپەرین.

دەزگای خێرخوازیی بارزانی، دەزگایەکی مرۆیی قازانج نەویستی ناحکومی یە، داوا لە کۆمپانیا تۆمارکراوەکانی بواری (كارگەی درۆستكردنی تانكی ئاو) دەکات بۆ دابینکردنی تانکی ئاو بۆ (239) قوتابخانە لە سلێمانی و دەڤەری راپەرین.
ناوی پڕۆژە : ” دابینکردنی تانکی ئاو بۆ (239) قوتابخانە لە سلێمانی ودەڤەری راپەرین.
شوێن : پارێزگای سڵیمانی، گەڕەکی ئاشتی نزیک قەسابخانەی قوبادی
هەرکۆمپانیایەک یان كارگەیەك لە بواری درۆستكردنی تانكی ئاو ئارەزوومەندە لە بەشداری کردن، دەتوانێت سەردانی ئۆفیسی سلێمانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بکات بۆ وەرگرتنی تەندەر لە کاتژمێر 9:00 ی بەیانی تاكۆ (2:00) نیوەرۆ .
ڕۆژانی وەرگرتنی تەندەر (11/06/2026 تا 22/06/2026) دەبێت.
یان دەتوانن لە ڕێگای ئەم ئیمەیڵە پەیوەندی بکەن بۆ وەرگرتنی تەندەر admin.slemani@bcf.krd
گەڕاندنەوەی تەندەر لە ڕێکەوتی(23/06/2026) دەبێت، تەندەری پڕکراوە پێویستە پێش کاتژمێر 11:00ی بەیانی بگەڕێندرێتەوە هەمان شوێن.
کردنەوەی تەندەر بە لێژنە دەبێت لە نزیکترین ماوە دوای گەڕاندنەوەی تەندەرەکان
                    “پێویستیەکانی کۆمپانیاو كارگە بۆ بەشداربوون لە تەندەر”
کۆمپانیاو كارگەی بەشداربوو دەبێ ئەم داواکاریانەی خوارەوە لەگەڵ خۆیدا بهێنێت بۆ وەرگرتنی تەندەر.

  • کۆمپانیا و كارگە دەبێ لە بواری (درۆستكردنی تانكی ئاو) کار بکات.
  • ناسنامەی کۆمپانیا یان كارگە (هوية تصنیف الشرکة).
  • تابلۆی کارنامە (الشهادة الجداریە).
  • فەرمانی کارگێڕی (امر اداری).

Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest