دەزگای خێرخوازیی بارزانی، دەزگایەکی مرۆیی قازانج نەویستی ناحکومی یە، داوا لە کۆمپانیا تۆمارکراوەکانی بواری (دابینكردنی ئامێری پزیشكی) دەکات بو دابینکردنی ئامێری پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی سوتاوی و نەشتەرگەری لەسلێمانی
ناوی پڕۆژە : دابینکردنی ئامێری پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی سوتاوی و نەشتەرگەری لەسلێمانی
شوێن : پارێزگای سڵیمانی، گەڕەکی ئاشتی نزیک قەسابخانەی قوبادی
هەرکۆمپانیایەکی بواری دابینكردنی ئامێری پزیشكی ئارەزوومەندە لە بەشداری کردن، دەتوانێت سەردانی ئۆفیسی سلێمانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بکات بۆ وەرگرتنی تەندەر لە کاتژمێر 9:00 ی بەیانی تاكۆ (2:00) نیوەرۆ .
ڕۆژانی وەرگرتنی تەندەر (11/06/2026 تا 22/06/2026) دەبێت.
یان دەتوانن لە ڕێگای ئەم ئیمەیڵە پەیوەندی بکەن بۆ وەرگرتنی تەندەر admin.slemani@bcf.krd
گەڕاندنەوەی تەندەر لە ڕێکەوتی(23/06/2026) دەبێت، تەندەری پڕکراوە پێویستە پێش کاتژمێر 11:00ی بەیانی بگەڕێندرێتەوە هەمان شوێن.
کردنەوەی تەندەر بە لێژنە دەبێت لە نزیکترین ماوە دوای گەڕاندنەوەی تەندەرەکان
“پێویستیەکانی کۆمپانیا بۆ بەشداربوون لە تەندەر”
کۆمپانیای بەشداربوو دەبێ ئەم داواکاریانەی خوارەوە لەگەڵ خۆیدا بهێنێت بۆ وەرگرتنی تەندەر.
- کۆمپانیا دەبێ لە بواری (دابینكردنی ئامێری پزیشكی) کار بکات.
- ناسنامەی کۆمپانیا (هوية تصنیف الشرکة).
- تابلۆی کارنامە (الشهادة الجداریە).
- فەرمانی کارگێڕی (امر اداری).


