هەلیکار – راهێنەری منداڵی ئۆتیزم

ناونیشانی کارکردن: راهێنەری منداڵی ئۆتیزم.
جۆری گرێبەست: ماوە دیاریکراو.
کاتەکانی کارکردن:  رۆژانی (یەک شەممە  تاوەکو  پێنج شەممە) کاتژمێر ٠٨:٣٠ ی سەر لەبەیانی بۆ :٠٤:٠٠ ئێوارە
شوێنی کار سەرۆکایەتی دەزگا / سەنتەری ئیماراتی بۆ ئۆتیزم.
رەگەز: هەردوو رەگەز.
 مووچەی مانگانە:  800،000 دیناری عێراقی(لێبڕینی دەستەبەری کۆمەڵایەتی بەڕێژەی لەخۆ دەگرێت)
ڕێککەوتی ڕاگەیاندن ١٠/٠٦/2026
دوامۆڵەت بۆ پێشکەشکردن و ناردنی (CV)١٤ /٠6/2026 کاتژمێر:12 ی نیوەڕۆ.

 به‌رپرسیاریه‌تیه‌كان:

  •  ئامادەکردن و جێبەجێکردنی پلان و بەرنامەی راهێنان دوای ئەوەی لەلایەن رێکخەری راهێنەران رەزامەندی لەسەر دەدرێت.
  • پابەندبوون بە رێنمایی و فەرمانەکانی بەرپرسی راستەوخۆ.
  • چاودێری کردنی منداڵان و پێدانی زانیاری دەربارەیان بە بەڕێوەبەری راستەوخۆ.
  • ئاگاداربوون و رێکخستن و پاراستنی فایلی منداڵ.
  • وەرگرتن و تۆمارکردنی تێبینی و سەرنجی کەس و کاری منداڵانی ئۆتیزم.
  • پاراستنی هەماهەنگی و پەیوەندی لەگەڵ مامۆستا و کارمەندانی تری سەنتەر.
  • ئامادەکردنی راپۆرتی هەفتانە دەربارەی ئەو مندالانەی راهێنانیان بۆ دەکات و مناقەشکردنی لەگەڵ رێکخەری هونەری.
  • پاراستنی کەل و پەل و پاک و خاوێنی سەنتەر.
  • پاراستنی پاک و خاوێنی مندالانی ئۆتیزم و پاککردنەوەیان ئەگەر پێویستی کرد.
  • پابەندبوون بە پۆشینی جل و بەرگی شیاو و بۆنی خۆش و پاک و خاوێنی خود.
  • پاراستنی سەلامەتی و پاک و خاونی منداڵی ئۆتیزم.
  • فێرکردنی ئەو یاریدەدەری راهێنەر و مامۆستایانەی کە لە سەنتەر کار دەکەن.
  • هەماهەنگی کردن لەگەڵ پزیشک و کارمەندانی تری سەنتەر لە پڕۆسەی راهێنان.
  • بەشداری کردن لە کۆبوونەوەی ئیدارەی و هونەری سەنتەر.
  • بەشداری کردن لە کۆبوونەوەی کەس و کاری منداڵانی ئۆتیزم ئەگەر پێویستی کرد.
  • بەشداریکردن لە خولی راهێنان ئەگەر دواتر ئەنجام درا.
  • سەردانی کردنی ماڵی منداڵانی ئۆتیزم ئەگەر پێویستی کرد یان ئەگەر لە لایەن رێکخەری راهێنەران داوای لێکرا.
  • پێشوازی کردن لە مندالان لە کاتی هاتنیان بۆ سەنتەر و بە ڕێکردنیان لە کاتی گەڕانەوەیان بۆ مالەکانیان. 
  • پاراستنی نهێنی بە هەموو جۆرێک.
  • هەر ئەرک و کارێکی تر کە لەلایەن بەرێوەبەری ڕاستەوخۆوە پێی رادەستپێردرێت.

 

بەهرە و توانای پێویست:

  • بەکالۆریۆس لە بوارەکانی(کلینیکی سایکۆلۆجی ، پەروەردەی تایبەت و سایکۆلۆجی).
  • ئەزموونی کەمتر نەبێت لە (1) ساڵ.
  • به‌كارهێنانی كۆمپیوته‌ر وئه‌نته‌رنێت به‌ ئاستی (باش).

 

 

زمان

 

  • زمانی كوردی: به ئاستی (زۆر باش)خوێندنه وه ونووسین وقسه كردن. 
  • زمانی ئینگلیزی: به ئاستی (باش) خوێندنه وه ونووسین وقسه كردن. 
  • زمانی عه ره بی: به ئاستی (باش) خوێندنه وه ونووسین وقسه كردن. 

 

تێبینی:

١ – هەموو ئەو داواکارییانەی کە لە ماوەی( سێ هەفتە) لە لایەن دەزگاوە پەیوەندییان پێوە نەکراوە، بە رەتکراوە دادەنرێن.

٢ – ئەو داواکارانەی لە خوارەوە ئاماژەی پێدراوە راستەوخۆ لەناو پڕۆسەی شۆرت لیست کردن دەردەهێندرێن و ناتوانن کار بکەن لەگەڵمان:

  • ئەگەر تەمەنی لە 18 ساڵ کەمتر بوو.
  • ئەگەر مەرجە سەرەکییەکانی بڵاوکراوە لە ڕاگەیاندنەکەی تیادا نەبوو.
  • ئەگەر قوتابی بێت.
  • ئەگەر کارمەندی حکومی یاخود کادری حزبی بێت.
Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest