هەلیکار – توێژەری کۆمەڵایەتی

ناونیشانی کارکردن:  توێژەری کۆمەڵایەتی.
جۆری گرێبەست: گرێبەستی ماوە دیاریی کراو.
کاتەکانی کارکردن:  ٠٨:٣٠ی سەر لەبەیانی بۆ ٠٤:٠٠ ئێوارە، رۆژانی یەک شەممە تاکو پێنج شەممە.
شوێنی کار:  ئیدارەی سەربەخۆی سۆران – کۆمەڵگەی دایک.
مووچەی مانگانە: ٧٠٠،٠٠٠ حەفت سەد هەزار دیناری عێراقی (لێبڕینی دەستەبەری کۆمەڵایەتی لەخۆ دەگرێت).
رەگەز: هەردوو رەگەز.
ڕێککەوتی ڕاگەیاندن:    ٢٩/٠٦/٢٠٢٦
دوامۆڵەت بۆ پێشکەشکردن و ناردنCV ٠٢/٠٧/٢٠٢٦ کاتژمێر ١٢:٠٠ ی نیوەرۆ.

 أ/ به‌رپرسیاریه‌تیه‌كان:

 

  1. ئامادەکردنی راپۆرتی تایبەت بە سوودمەندبوون لە دوای چاوپێکەوتنی راستەوخۆی، یاخوود سەردانکردنی مەیدانی لە کاتی پێویستدا.
  2. هەڵسەنگاندن و بەدوواداچوون بۆ ماوەی ئەزموونی سوودمەندبووان بەمەبەستی دلنیابوونەوە لە بەدیهاتنی مەرجەکانی تایبەتی سوودمەندبوون.
  3. سەردانیکردنی مەیدانی بە شێوەی خولی (هەفتانە یان مانگانە) بە مەبەستی بەدوواداچوون بۆ بارودۆخی سوودمەندان.
  4. پێشکەشکردنی پشتگیری دەروونی و کۆمەڵایەتی بۆ سوودمەندبووان لە رێگەی بەشداریکردن لە گفتوگۆکان، گوێگرتن و چاوپێکەوتن لەگەڵیان. بە مەبەستی باشترکردنی کوالێتی ژیان لە خانەی بەساڵاچووان لە رێگەی پرۆگرامی تایبەتەوە.
  5. چاودێریکردنی بەردەوامی باروودۆخی سوودمەندبووان بە مەبەستی ئاگاداربوون لە رەوشی گوونجانیان لە کۆمەڵگە و پێشکەشکردنی راپۆرت بە کارگێری کۆمەلگە.
  6. لە چوارچێوەی پەیمانگای نابیست و نابینایان:گرینگیدان بە لایەنی پەروەردەیی و گەشەپێدانی منداڵان لە رێگای هۆشیارکردنەوەی خێزان، پرۆسەی گونجاندنی دەروونی و کارکردن لەسەر بەرەوپێشبردنی بەهرەکانیان و پەرەسەندنیان.
  7. هەبوونی هەماهەنگی لەگەڵ مامۆستایان لە پێناو رەخساندنی ژینگەیەکی گونجاو بۆ تێکەڵاوبوونی مندالان و کەمکردنەوە و چارەسەرکردنی کێشە رەفتارییەکان.
  8. وەرگرتنی تێبینیەکانی ستافی کۆمەڵگە لە سەنتەر و خانەو پەیمانگاکان سەبارەت بە سوودمەندبووان.
  9. ئامادەکردنی راپۆرتی مانگانەی تایبەت بە کارگێری کۆمەڵگە.

 

  1. ئەنجامدانی کۆڕ و کۆبوونەوە و سمینار، بۆ کارمەندان و سوودمەندبووان.
  2. ئامادەبوون بۆ بەدوواداچوون بۆ کاروباری سوودمەندبووان لەهەر کاتێکی پێویستدا.
  3. کارکردن لەسەر بارودۆخی ژینگەیی خێزانی منداڵانی ئۆتیزم بە مەبەستی کەمکردنەوەی بەربەستە کۆمەڵایەتیەکان کە رووبەرووی مندالان و خێزانەکانیان دەبێتەوە. پابەندکردنی خێزانەکان بۆ جێبەجێکردنی رێنماییەکانی کۆمەڵگە.
  4. هەر ئەرک و بەرپرسیارەتییەک کە لە لایەن بەڕێوەبەری راستەوخۆوە پێی بسپێردرێت.

 

بڕوانامەی زانستی:

  • بەکالۆریۆس لە کۆمەڵناسی.

بەهرە و توانای پێویست بۆ ئەم پلەیە:

  • توانای پەیوەندی گرتنی هەبێت.
  • توانای کارکردن بە تیمی هەبێت.
  • توانای بەرێوەبردنی هەبێت.
  • شارەزایی هەبێت لە بەرنامەی ( (Microsoft Officeبۆ داتا و ڕاپۆرتکردن.

زمان:

  • زمانی كوردی: به ئاستی (زۆر باش)خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.
  • زمانی ئینگلیزی: به ئاستی (زۆر باش) خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.
  • زمانی عربی: به ئاستی ( باش) خوێندنه وه و نووسین.

 تێبینی:

١ – هەموو ئەو داواکارییانەی کە لە ماوەی (سێ هەفتە) لە لایەن دەزگاوە پەیوەندییان پێوە نەکراوە، بە رەتکراوە دادەنرێن.

٢– ئەو داواکارانەی لە خوارەوە ئاماژەی پێدراوە راستەوخۆ لەناو پڕۆسەی شۆرت لیست کردن دەردەهێندرێن و ناتوانن کار بکەن لەگەڵمان:

  • ئەگەر تەمەنی لە 18 ساڵ کەمتر بوو.
  • ئەگەر مەرجە سەرەکییەکانی بڵاوکراوە لە ڕاگەیاندنەکەی تیادا نەبوو.
  • ئەگەر قوتابی بێت.
  • ئەگەر کارمەندی حکومی یاخود کادری حزبی بێت.
Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest