دەزگای خێرخوازیی بارزانی، بە هاوکاریی ئاڤامیدیکا، تهنیا له یهك مانگدا 294 كارتۆن دهرمان و پێداویستیی پزیشكی بۆ نهخۆشخانهكانی ڕۆژئاوا دابین كرد.
دەزگای خێرخوازیی بارزانی، لە پێناو پشتیوانیکردنی کەرتی تەندروستی و باشترکردنی خزمەتگوزارییە پزیشکییەکان لە ڕۆژئاوای کوردستان، بە هاوکاریی ئاڤامیدیکا(AvaMedica)، له سهرهتای مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ (2026)، دەرمان و پێداویستییە پزیشکییەکانی بە سەر چەندین ناوەندی تەندروستی لە ڕۆژئاوای كوردستان دابەش كردووه، كە بەمجۆرە بوون:
60 کارتۆن دەرمان و پێداویستیی پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی گشتیی دێرک.
10 کارتۆن دەرمان و پێداویستیی پزیشکی بۆ ناوەندی پزیشکیی چل ئاغا.
9 کارتۆن دەرمان و پێداویستیی پزیشکی بۆ ناوەندی پزیشکیی دێرونا ئاغێ.
40 كارتۆن دەرمان و پێداویستیی پزیشکی بۆ ڕێڤەبەریی تەندروستیی پارێزگای حەسەکە.
ههروهها لهڕێكهوتی 6/7/2026 بڕی 75 كارتۆن دهرمان و پێداویستیی پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی گشتیی پارێزگای حەسەکە دابین کرا و ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتیی نەخۆشخانەکە کران. بهمجۆره له ماوهی یهك مانگ 294 كارتۆن دهرمان بهسهر نهخۆشخانهكانی ڕۆژئاوا دابهش كراون.
ئەم هاوکارییە مرۆیی و تەندروستییانە هەنگاوێکی گرنگن بۆ پشتگیری ناوەندە تەندروستییەکان و دابینکردنی پێداویستییە پزیشکییە بنەڕەتییەکان، بۆ ئەوەی خزمەتگوزارییە باشتر و کاریگەرتر بە هاووڵاتیان پێشکەش بکرێن.
سێکتەرەی تهندروستی، یهكێكه لهو سێكتهرانهی كه دهزگای خێرخوازیی بارزانی، بایهخی تهواوی پێداوه و بهردهوام پلانڕێژی كردووه و به هاوكاری و هاوبهشیی بهخشهران، خزمهتێكی بهرچاوی لهم بوارهدا به خهڵكی ناوخۆ و دهرهوهی ههرێمی كوردستان كردووه.
سێکتەرەی تهندروستی، بایەخ بە کەرتی تەندروستی و جەستەیی و دەروونی و کۆمەڵایەتی دەدات، لە ڕێگای دابینکردنی خزمەتگوزاریی پزیشکی وەک پشکنینی پزیشکی، نەشتەرگەری، پێدانی دەرمان، دابینکردنی پزیشک، دروستکردنی بنکەی تەندروستی، دابینكردنی پێداویستیی تەندروستی بۆ پاراستنی خەڵک و بڵاوکردنەوەی هۆشیاریی تەندروستی بە پێی ڕێنماییەکانی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی WHO.
دەزگای خێرخوازیی بارزانی کار لەسەر دروستکردن و نۆژەنکردنەوەی بنکەی تەندروستی و هەڵمەتی هۆشیارکردنەوەی خۆپاراستن لە نەخۆشییە گوازراوەكان و دروستکردنی نەخۆشخانەی گەڕۆک دەكات.
لە ساڵانی ڕابردوو دەزگای خێرخوازیی بارزانی، لە ڕێگەی بەخشەر و وڵاتانی هاریکاربەخش و ڕێکخراوە جیهانییەکانەوە، ڕۆڵی گەورەی لە دابینکردنی کەرەستە و پێداویستییە جۆراوجۆرەکانی بواری تەندروستی بووە، ئهم چالاكییانه دهرهوهی ههرێمی كوردستانیشی گرتووهتهوه، بهتایبهتی لهڕۆژئاوای كوردستان كهتا ههنووكهش پێشكهشكردنی خزمەتگوزارییە پزیشکییەکان بهردهوامه، كه نۆرینگهی گهڕۆك و دابینكردنی دهرمان و پێداویستییهكان بۆ نهخۆشخانهكان لهخۆ دهگرێت.
لەسەر فەرمان و ڕاسپاردەی جەنابی سەرۆک بارزانی، دەزگای خێرخوازیی بارزانی لەگەڵ سەرهەڵدانی ئاڵۆزییەکان و ئاوارەبوونی هەزاران خێزان لە ڕۆژئاوای کوردستان، هەڵمەتێکی بەرفراوانی مرۆیی بۆ کۆکردنەوە و گەیاندنی هاوکارییەکان دەستپێکرد. ئەم هەوڵە نیشتمانییە بە مەبەستی سووککردنی باری گرانی ئاوارەکان و خەڵکی خۆجێی ناوچەکە ئەنجام درا.
بە ئامادەبوونی موسا ئەحمەد، سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و تیمە مەیدانییەکان، کاروانەکانی هاوکاری لە ڕێگەی دەروازەی سنووری “سێمالکا”وە گەیشتنە ڕۆژئاوا. تیمەکان شەو و ڕۆژیان خستە سەر یەک و لهسهرتای ساڵی 2026 بە هەماهەنگی لەگەڵ (هەیڤا سۆر) دەستیان بە دابەشکاری کرد. سەرەڕای تەنگیی کۆڵانەکان و ئاستەنگی هاتووچۆی بارهەڵگرە گەورەکان، تیمەکان کۆڵیان نەدا و هاوکارییەکانیان گواستەوە بۆ ئۆتۆمبێلی بچووکتر، بۆ ئەوەی بە خێرایی بە دەستی خەڵکی شایستەبگات.
خزمەتگوزارییەکانی دەزگا تەنیا لە قامیشلۆ قەتیس نەمایەوە، بەڵکو شار و شارۆچکەکانی (حەسەکە، عامودا، گرکێلەکی، دێرک، تربە سپی، دێرباسیێ و عەفرین) و گوندەکانی دەوروبەریانی گرتەوە. بەتایبەتی گرنگییەکی زۆر بە ئاوارەکانی گەڕەکەکانی (ئەشرەفیە و شێخ مەقسوود) لە حەلەب درا، کە چەندین جار تووشی ئاوارەیی ببوون.
دەزگای خێرخوازیی بارزانی توانی لە ماوەیەکی پێوانەییدا ئەم ئامارانە تۆمار بکات:
415 بارهەڵگر هاوکاریی جۆراوجۆری خۆراکی و ناخۆراکی.
29 ههزار و 70 خێزان لە هاوکارییە مرۆییەکان سوودمەند بوون.
370 ههزار و 245 لیتر سووتەمەنی (مازۆت): بەسەر 9،682 خێزاندا دابەش کران.
29 ههزار و 70 ژەمە خۆراکی گەرم بۆ ئاوارەکان دابین كرا.
8،707 کەس لە وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی و دەرمان. سوودمەند بوون.
1،483 کەس دەرفەتی کاریان پێدرا.
جگە لە هاوکارییە ڕۆژانەکان، لە ڕێکەوتی 25/2/2026 زیاتر لە 3 تۆن دەرمان بۆ نەخۆشخانەی نیشتمانی و نەخۆشخانەکانی عامودا دابین کرا. لە بواری خۆراکیشدا، 200 تۆن ئارد بۆ فڕنەکانی قامیشلۆ دابین کرا، کە بووە هۆی بەرهەمهێنانی 3 ملیۆن و 360 هەزار نان و بە سەر هاووڵاتییاندا دابەش کران. هەروەها لە مانگی ڕەمەزانیشدا، خوانی بەربانگ بۆ هەزاران کەس لە مزگەوت و قوتابخانەکان ئامادە کرا.
ئا: سالار بابهشێخ
























