شاندێکی بەرفراوانی زانکۆی نۆڵج کە پێکهاتبوو لە نزیکەی 120 قوتابی، بە سەرپەرشتیی د. ئەحمەد دزەیی، سەرۆکی زانکۆی نۆڵج، و بە ئامادەبوونی لێژنەی قوتابیان و لاوانی زانکۆ و ژمارەیەک لە مامۆستایان، له ڕێكهوتی 9/11/2026 بە گەشتێکی کولتووری و مێژوویی سەردانێکی مەیدانییان بۆ دەزگای خێرخوازیی بارزانی و خانەی کەلەپووری بارزانی ئەنجام دا.
لە سەرەتای سەردانەکەدا،شاندی زانکۆی نۆڵج لەلایەن موسا ئەحمەد، سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، پێشوازییان لێکرا. پاشان لە هۆڵی کۆبوونەوەکانی دەزگا، سیمینارێک لەلایەن سەمیر نزاری، بەرپرسی هۆبەی کەلەپووری بارزانی، پێشکەش بە قوتابیان کرا. لە سیمینارەکەدا بە وردی تیشک خرایە سەر لایەنەکانی ژیان، بەها مرۆیی و ژینگەپارێزییەکان و وێستگە دیارەکانی خەباتی بارزانیی
نەمر.
لە بەشی کۆتایی سەردانەکەدا، شاندی زانکۆی نۆڵج سەردانی “خانەی کەلەپووری بارزانی”یان لە قەڵای مێژوویی هەولێر کرد و لە نزیکەوە بە ئەرشیف و مێژووی کەلەپووری خەباتی رزگاریخوازی گەلی کوردستان لەسەر دەستی مەلا مستەفا بارزانی، زیاتر ئاشنا بوون.















