مو‌سا ئه‌حمه‌د سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی، ڕۆژی پێنج شه‌ممه ڕێكه‌وتی 12/11/2026 له سه‌رۆكایه‌تیی ده‌زگا له هه‌ولێر، پێشوازی له شاندی ڕێكخراوی ژیان بۆ ئه‌فریقا AHAD كرد، كه پێكهاتبوون له دكتۆر ئه‌حمه‌د بۆزكورت، به‌رپرسی ڕێكخراوه‌كه و ئه‌ندازیار ئه‌حمه‌د نزال، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی پڕۆگرامی ڕێكخراوی ژیان بۆ ئه‌فریقا.
مه‌به‌ست له‌و سه‌ردانه، له نزیكه‌وه زیاتر ئاشنابوون به كاروچالاكییه مرۆییه‌كانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی بوو، هاوكات شاندی میوان قه‌ڵغانی ڕێزلێنانی ڕێكخراوه‌كه‌یانی به ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی پێشكه‌ش كرد.
سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی جەختی لەسەر بەردەوامبوون و پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و فراوانکردنی ئاسۆی هاوکارییە مرۆییەکان کردەوە، بەتایبەتی لە پڕۆژە و بەرنامەکاندا کە ئامانجیان هیوابەخشین، بەهێزکردنی کەسانی نیازمەند و بەهاناچوونی لێقەوماوانە. شاندی میوانیش خوازیاری ئه‌وه بوون، له‌گه‌ڵ ده‌زگا له داهاتوودا كاری پێكه‌وه‌یی بكه‌ن.
لەم دیدارەدا، بە گرنگی باس لە ڕۆڵی هاوکاری و هاوبەشیی نێوان دامەزراوە مرۆییەکان کرا و هەردوو لایەن ئامادەیی خۆیان بۆ بەردەوامی و پەرەپێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانیان دەربڕی، بۆ ئەوەی لە داهاتوودا پڕۆژەی زیاتر و کاریگەرتری مرۆیی بە هاوبەشی جێبەجێ بکرێت.










