دەزگای خێرخوازیی بارزانی، وەک ئەندامێک لە شاندی عێراق و هەرێمی کوردستان، بەشداریی لە سی و یەکەمین کۆنفڕانسی لایەنەکانی پەیماننامەی چوارچێوەیی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە گۆڕانی کەشوهەوا (COP31) کرد، کە لە شاری ئەنتالیای تورکیا بەڕێوە دەچێت.
کارزان نووری، ئەندامی دەستەی کارگێڕیی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، وهك بهشداربوویهكی كۆنفڕانسهكه، جهختی له بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ لایەن و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان كردهوه کە لە بواری پاراستنی ژینگە و ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوادا کار دەکەن، هەروەها سوودوەرگرتن لە ئەزموون و ڕێکارە جیهانییەکان بۆ پەرەپێدانی ئەم بوارە لە هەرێمی کوردستانی به كارێكی ههنووكهیی ههژمار كرد.
ئهوهشی دووپات كردهوه كه پاراستنی ژینگە و بەشداری لە بنیادنانی ژینگەیەکی تەندروست و گونجاو، یەکێکە لە بابەتە گرنگەکانی پلانی درێژخایەنی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و لەگەڵ پێکەوەژیان، پاراستنی ژینگه و فەلسەفەی مرۆڤدۆستانەی بارزانیی نەمر هاوتەریبە.
لە هەمان کاتدا، تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی چەند شهو و ڕۆژە بە ئامادەباشییەکی تەواوەوە خەریکی پێشکەشکردنی هاوکاری و خزمەتگوزاریی جۆراوجۆرن بۆ ئەو هاووڵاتییانەی بەهۆی لافاوەوە زیانیان پێگەیشتووە؛ ئەمەش لە چوارچێوەی بەردەوامیی ئەرکی مرۆڤدۆستانەی دەزگایه بۆ خزمەتکردنی خەڵک و کۆمەڵگە.





