بە ئامادەبوونی موسا ئەحمەد سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، ڕۆژی پێنج شەممە ڕێكەوتی 22\5\2025 لە سەرۆكایەتیی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە هەولێر، یەكەی ئازیزان و بێهاوژینان لە ئۆفیسی هەولێری دەزگای خێرخوازیی بارزانی، ئاهەنگێكی خنجیلانەی بۆ 25 منداڵی ئازیز (بێباوك) و خانەوادەكانیان ساز كرد. هاوكات بە پشتیوانیی خێرخوازێك بڕی 5،000،000 دیناریان بەسەردا دابەش كرا و هەر ئازیزێك بڕی 200،000 دیناری پێدرا.
هەر لەو ئاهەنگەدا، منداڵانی ئازیز بە مۆسیقا و گۆرانی دڵخۆش كران و هەركام سەلەیەك یاریی منداڵانیان پێدرا. لە كۆتایی ئاهەنگەكەش سەبەتەی خۆراكیان پێشكەش كرا و لەو هاوكارییەش 25 خێزان (129) كەس سوودمەند بوون.


