پرۆژه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی كه‌مپه‌كان

له‌چوارچێوه‌ی سێكته‌ری هه‌ماهه‌نگی، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ رێكخراوی UNHCR و ده‌سته‌ی هه‌ماهه‌نگی قه‌یرانه‌كانی هه‌ولێر EJCC، ئه‌ركی به‌ڕێوه‌بردنی (11) كه‌مپی ئاواره‌و په‌نابه‌ری له‌ سنووری پارێزگای هه‌ولێر پێ سپێردراوه‌. له‌م پرۆژه‌یه‌دا كار بۆ دروستكردنی پردی په‌یوه‌ندی له‌نێوان رێكخراوه‌ كۆمه‌كبه‌خش و خێرخوازه‌كاندا ده‌كرێت له‌پێناو گه‌یاندنی كۆمه‌ك و هاوكاری و دابینكردنی خزمه‌تگوزاری رۆژانه‌ بۆ دانیشتوانی كه‌مپه‌كان ده‌كرێت.

له‌ساڵی (2018) له‌م سێكته‌ره‌دا توانراوه‌ هاوكاری پێشكه‌ش به‌ (13478) خێزان كه‌ ده‌كاته‌ (63866) كه‌س بكرێت و بڕی گوژمه‌ی ته‌رخانكراو بریتی بووه‌ له‌ (2477100000) دیناری عێراقی و له‌رێككه‌وتی (1/1/2018 تاكو 31/12/2018)

Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest