ئه‌م پرۆژه‌یه تایبه‌ته به دابینكردنی خێوه‌تگه بۆ ئاواره‌كان له شاره‌كانی (هه‌ولێر، دهۆك، سلێمانی)، كه به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ ده‌زگای LDSCی خێرخوازیی ئه‌مه‌ریكی جێبه‌جێ ده‌كرێت. ئامانج له‌م پرۆژه‌یه خۆی له‌وه‌دا ده‌بینێته‌وه كه هه‌ڵده‌ستن به دابینكردنی خێوه‌تگه بۆ ئه‌و خێزانانه‌ی كه خێمه‌كانیان به كه‌ڵكی ژیان نایه‌ن و ده‌بێ بگۆڕدرێن، بۆیه له‌ڕێگه‌ی ئه‌م هه‌نگاوه هه‌ڵده‌ستن به دابینكردنی (750) خێوه‌تگه بۆ كه‌مپه‌كانی (ئاشتی له سلێمانی) و (خازر 1 له هه‌ولێر).
له‌ساڵی (2018) به‌جێبه‌جێكردنی ئه‌م پرۆژه‌یه توانراوه خێوه‌ت بۆ (750) خێزان كه ده‌كاته (5000) كه‌س دابین بكرێت و بڕی گوژمه‌ی ته‌رخانكراو بۆ ئه‌م پرۆژه‌یه بریتی بووه له (300000$) دۆلاری ئه‌مه‌ریكی و له‌رێككه‌وتی (4/12/2018 تاكو 31/12/2018) به‌رده‌وام بووه‌و تیایدا توانراوه هه‌لی كار بۆ (150) كه‌س بڕه‌خسێنرێت.