ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له‌ساڵی (2009)ه‌وه به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ رێكخراوی (مانگی سووری ئیمارات)ی به‌پێی گرێبه‌ستی هاوبه‌شی نێوانیان ده‌ست به جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی چاودێریی ئازیزان كرا، تا كۆتایی ساڵی 2017 تێكڕا (10,722) منداڵی بێباوك (ئازیزان) له‌م پرۆژه‌یه‌دا سه‌رپه‌رشتیكراون.
ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌م پرۆژه‌یه خۆی له كه‌مكردنه‌وه‌ی بارگرانییه‌كانی ژیانی منداڵانی بێ باوك (ئازیز) و خانه‌واده‌كانیان له‌ڕێگه‌ی پێشكه‌شكردنی هاوكاری مادیی ده‌بینێته‌وه كه به‌و هۆیه‌وه خێزانه‌كانیان ده‌توانن بره‌و به ژیانیان بده‌ن و له‌رێگه‌ی ئه‌و هاوكاریانه‌ی وه‌ریده‌گرن پێداویستیه‌كانی ژیانیان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن. هه‌روه‌ها ئه‌م پرۆژه‌یه پردێكی په‌یوه‌ندی به‌هێز له‌نێوان چینه‌كانی كۆمه‌ڵگادا دروست ده‌كات، به‌تایبه‌تیش له‌نێوان خێرخوازان و منداڵانی بێ باوك (ئازیز)دا. جێبه‌جێكردنی ئه‌م پرۆژه‌یه له‌ڕووی مادییه‌وه هێنده كاریگه‌ری ده‌بێت كه منداڵانی بێ باوك (ئازیز) ده‌توانن ده‌ستبه‌رداری خه‌ون و هیواكانیان نه‌بن، به‌تایبه‌تی له‌ڕووی په‌روه‌رده‌و خوێندن و بره‌ودان به تواناكانیان و تاكێكی كاریگه‌ریان لێ به‌رهه‌م بێت، له‌گه‌ڵ گرنگیدانی زیاتر به توانا پیشه‌یی و رۆشنبیرییه‌كانیان و كردنه‌وه‌ی خول و راهێنانی جۆراوجۆر بۆ پێگه‌یاندنی تاكێكی چالاك و سوودبه‌خش به كۆمه‌ڵگا و گه‌یشتن به لوتكه‌ی خه‌ون و ئاره‌زووه‌كانیان. لێره‌دا به خشته‌یه‌ك رێژه‌ی سوودمه‌ندان و بڕی پاره‌ی دابه‌شكراو به دۆلار به‌پێی ئۆفیسه‌كانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له‌شاره‌كانی كوردستان له‌ساڵی (2018) دابه‌شكراون خراونه‌ته‌ڕوو:
ناوی ئۆفیس | ژمارەی ئازیز | بڕی پارە بە دۆلار |
هەولێر | 3,200 | 2،341،671 |
دهۆك | 2,872 | 1،572،197 |
سلێمانی | 2,011 | 2،300،021 |
گەرمیان | 2,631 | 2،070،909 |
كۆی گشتی | 10,714 | 8،284،798 |