هەلیکار- بەرپرسی هۆبەی پەروەردە و پەرەپێدانی ئازیزان

  • پلە: بەرپرسی هۆبەی پەروەردە و پەرەپێدانی ئازیزان
  • جۆری گرێبەست: گرێبەستی ماوە دیاریی کراو
  • کاتەکانی کارکردن:  ٠٨:٣٠ی سەر لەبەیانی بۆ ٠٤:٠٠ی ئێوارە
  • شوێنی کار: سەرۆکایەتی دەزگا
  • مووچەی مانگانە: ١،٠٥٠،٠٠٠ دیناری عێراقی
  • ڕێککەوتی ڕاگەیاندن:  ١٨-٠٣-٢٠٢١
  • دوامۆڵەت بۆ پێشکەشکردن و ناردنی CV:  ٢٧-٠٣-٢٠٢١

 

مەبەست: ئەم كارە بواری سەرپەرشتیكردن لەسەر پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری و هاوكارییەكان دەگرێتەوە تایبەت بە پەروەردەكردن و پەرەپێدانی ئازیزان.

أ/ به‌رپرسیاریه‌تیه‌كان:

  • بەشداریكردن لە ئامادەكردنی پلانی بەرنامەی كۆمەڵایەتی و سەرگەرمی و چالاكی و كارە جۆراوجۆرەكان كە پێشكەش بە ئازی زان دەکرێت.
  • هەماهەنگیكردن لەگەڵ ئەو لایەنانەی كە دەیانەوێت خزمەتگوزاری پێشكەش بكەن كە لەگەڵ پێداویستی ئازیزان و خێزانەكانیان یەكدەگرێتەوە.
  • بەدواداچوونی سەردانە مەیدانییەكان بۆ داوا پێشكەشكراوەكان لە حاڵەتی سوودمەندبوون.
  • دەستبەری دابینكردنی چاودێری ئازیزان و منداڵە بێ ماڵەكان.
  • دانانی پلان و بەرنامەیەك كە لە بەرژەوەندی ئازیزان بێت و چاودێریكردن و گەشەپێدانی توانا و بەهرەكانیان لەخۆ بگرێت.
  • پێداچوونەوەی بە راپۆرتی خولی لە بارەی چۆنیەتی بەڕێوەچوونی كارەكان و بەرزكردنەوەی بۆ بەڕێوەبەریی راستەوخۆ.
  • هەر كار و ئەركێكی تر كە بەڕێوەبەری راستەوخۆی پێی رادەسپێرێت.

ب/ دەسەڵاتی كار

  • دەسەڵاتی هێنانی كەلوپەل لە كۆگاكان بە گوێرەی پێداویستی كار و پێویستی هۆبەكەی.
  • هەڵسەنگاندنی ئەدای كارمەندانی هۆبەكەی.
  • پێشنیا ركردن و دەستنیشانكردنی كارمەندانی هۆبەكەی بۆ بەشداریكردن لە راهێنانەكان.
  • پێشنیا ركردنی پێدانی سوپاس و پێزانین و پاداشت بە كارمەندە لێهاتووەكانی هۆبەكەی.

بڕوانامەی زانستی:

  • دیبلۆم بەلای کەمەوە.

بەهرە و توانای پێویست بۆ ئەم پلەیە:

  • ئەزموونی له سێ ساڵ كەمتر نەبێت له بواری كاركردن له رێكخراوه مرۆییەكان.
  • بەکار هێنانی کۆمپیوتەر بە ئاستی (ناوەند).
  • توانای چارەسەر کردنی کێشەکان.
  • توانای شیکردنەوە و بڕیاردان.
  • ڕاستگۆیی و متمانەیی.
  • پەیوەندی بەستن و کارامەیی لە پەیوەندی کردن لەگەڵ کەسانی تر

زمان:

  • زمانی كوردی: به ئاستی (باش)خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.
  • زمانی ئینگلیزی: به ئاستی (باش) خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.
  • زمانی عه ره بی: به ئاستی (باش) خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.
Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest