پڕۆژەی ناوچەی کەرەنتین کردنی توشبوانی کۆڕۆنا Quarantine Area لە زۆنی (حەسەن شام) تایبەت بە ئاوارەکانی ناوچەکە.
کۆدی پڕۆژە: BCFP:073
بابەت: دابینکردنی پێداویستی بەشی تەندروستی (دەرمان، پێدویستی تاقیگە، پێداویستی پزیشکی، کەلوپەلی پزیشکی و پێداویستی پاککەرە [ معقم ] ).
کاتی ڕاگەیاندن: 25/3/2021 کاتژمێر (10:00) بەیانی.
کاتی گەڕاندنەوەی تەندەرەکان: 30/3/2021 کاتژمێر (10:00) بەیانی.
کاتی کردنەوەی تەندەرەکان و هەڵسەنگاندن: هەمان ڕۆژی گەڕاندنەوەی تەندەرەکان کاتژمێر (11:00) بەیانی.
هەر کۆمپانیایەک یان کۆگایەک دەتوانێت نوێنەری خۆی ئامادەبێت لەکاتی کردنەوەی تەندەرەکان.
شێوەی گەڕاندنەوەی تەندەرەکان (هارد کۆپی و سۆفت کۆپی لە ڕێگای CD هاوپێچ کرابێت لە زەرفی تەندەرەکە)
هەموو لاپەڕەکانی تەندەرەکە پێویستە مۆر و واژوو کرابێت و زەرفەکە بەداخراوی بگەڕێندرێتەوە و مۆر و واژووی لەسەر بێت، بەپێچەوانەوە ناچێتە ناو کێبڕکێکە.
پێویستە لایەنی بەژداربوو مۆڵەتی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی تەندروستی هەبێت بەپێچەوانەوە ناچێتە ناو کێبڕکێکە.
بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بەم ژمارە تەلەفۆنانەوە:
07501336139 – 07517557074