دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەشداری لە کۆبوونەوەی (اتحاد رعایة الایتام) کرد

رێکەوتی ٢٩/٣/٢٠٢١ کۆبوونەوەیەکی فراوانی خێرخوازیی بە شێوەی ئۆنڵاین بە بەشداری ٣٨ وڵات بە مەبەستی لە ئەستۆگرتن و پاڵپشتی کردنی منداڵانی بێباوک لە لایەن (اتحاد رعایة الایتام) بەڕێوەچوو.

دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە نوێنەرایەتی کوردستان و عێراق لەم کۆبوونەوەیەدا بەشداری کرد. بەڕێزان ئیسماعیل عەبدولعەزیز و ئاوات مستەفا ئەندامانی دەستەی کارگێڕی دەزگا لە کۆبوونەوەکەدا ئاماژەیان بە هاوکارییەکانی دەزگا بۆ منداڵانی بێباوک کرد و دوایان کرد کۆمەڵەی (اتحاد رعایة الایتام) سەردانی کوردستان بکات بۆ لە نزیکەوە ئاگادار بوون لە رێکار و چۆنیەتی هاوکارییەکان.

لە ئێستادا دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هاوکاری سپۆنسەر و هاوبەشەکانی مانگانە لە چوارچێوەی پرۆژەی چاودێری ئازیزاندا هاوکاری ماددی پێشکەشی منداڵانی ئازیز (بێباوک) لە کوردستان دەکات و هەتا ئێستا زیاتر لە ٢٠ هەزار منداڵ لەم پڕۆژەیەدا سودمەند بوون.

Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest