- ناونیشانی کار: یاریدەدەری کارمەندی تەندروستی
- جۆری گرێبەست: گرێبەستی ماوە دیاریکراو
- کاتەکانی کارکردن: 08:30 بەیانی بۆ 04:00 ئێوارە
- شوێنی کارکردن: بەشی سەرچاوە مرۆییەکان–سەرۆکایەتی دەزگا–هەولێر
- مووچەی مانگانە: 850000 دینای عێراقی
- پلە: ٥
- رێکەوتی راگەیاندن: 2021-04-14
- دوامۆڵەت بۆ پێشکەشکردن و ناردنی CV: 2021-04-18
مەبەست: ئەو كارە بریتییە لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری تەندروستی و پزیشكی بۆ كارمەندانی دەزگا و فریاگوزاری بۆ حاڵەتە دژوار و لەناكاوەکان تا دەگەیەنرێتە نەخۆشخانە.
ئەرك و بەرپرسیاریەتییەکانی:
- ئەنجامدانی فریاگوزاری سەرەتایی بۆ حاڵەتە لەناكاوەكان تا دەگەیەنرێتە نزیكترن نەخۆشخانە.
- پشكنین و چارەسەری نەخۆشەكان لە كارمەندانی دەزگا بۆ حاڵەتەئاسانەكان.
- چاودێریكردنی حاڵەتی تەندروستی كارمەندانی دەزگا، ئەوانەی نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە، وەكوو (رەبوو، شەكرە، فشاری خوێن ونەخۆشییەكانی دڵ).
- ئامادەكردن و رێكخستنی لیست بۆ پێداویستییە پزیشكییەكان و داو و دەرمانی پێویست بۆ خزمەتگوزاری سەرەتایی بەشێوەی خولی یان لەكاتی تەواو بوونیان.
- ئامادەكردنی راپۆرتە پزیشكییەكان.
- بەشداریكردن لەبەرزكردنەوەی هۆشیاری تەندروستی و بەدواداچوونی خۆپارێزیكردنی تەندروستی كارمەندان لەمیانەی پێشكەشكردنی سمیناری تەندروستی.
- بەرزكردنەوەی راپۆرتی خولی بە حاڵەتەكانی نەخۆشی كارمەندانی دەزگا.
- هەر ئەركێكی دیكە كە لەلایەن بەڕێوەبەری راستەوخۆی پێی رادەسپێردرێت.
پێداویستییەكانی كار:
بڕوانامەی زانستی:
دبلۆمی پزیشكی بەلای كەمەوه
ئەزموون:
ئەزموونی لە ( 2) دوو ساڵ كەمتر نەبێت لەبوارەكەی خۆی.
لێهاتوویی:
بەكارهێنانی كۆمپیوتەر بەئاستی (باش).
زمان:
- زمانی كوردی: بەئاستی (باش)خوێندنەوەو نووسین و قسەكردن.
- زمانی ئینگلیزی: بەئاستی (زۆر باش) خوێندنەوەو نووسین و قسەكردن.
- زمانی عەرەبی: بەئاستی (باش) خوێندنەوەو نووسین و قسەكردن