ناونیشانی کارکردن:کارمەندی پەیوەندییە گشتییەکان
پلە:7
جۆری گرێبەست: گرێبەستی ماوە دیاریی کراو
کاتەکانی کارکردن: ٠٨:٣٠ی سەر لەبەیانی بۆ ٠٤:٠٠ی ئێوارە
شوێنی کار: هەولێر-سەرۆکایەتی دەزگا
رەگەز: نێر
مووچەی مانگانە: ١،٠٥٠،٠٠٠ دیناری عێراقی
ڕێککەوتی ڕاگەیاندن: ٠٢-٠٨-٢٠٢١
دوامۆڵەت بۆ پێشکەشکردن و ناردنی CV: ٠٧-٠٨-٢٠٢١
ئەرک و بهرپرسیاریهتیهكان:
- پێشوازیكردنی میوان و شاندەكان لە فرۆكەخانە لە هەر كاتێك داوای لێ بكرێت.
- یاوەریكردنی شاند و مێوانەكان بۆ كەمپەكان و ئۆفیسەكانی دەزگا و شوێنی تر.
- وەرگێران بۆ شاندەكان و راپۆرتی پرۆژەكان بۆ زمانی (عەرەبی، ئینگلیزی) .
- ئامادەكردنی راپۆرتی مانگانەی هۆبەی پەیوەندیەكان.
- ئەپدەیتكردنی كۆنتاكت لیستی دەزگا هەر 3 مانگ جارێك.
- ناردنی نیوزلێتەری مانگانە و راپۆرتی كۆتایی پرۆژەكان بۆ كۆنتاكت لیستی دەزگا و لایەنە پەیوەندیدارەكان .
- هەر ئەرك و بەرپرسیارییەتییەكی تر كە بەڕێوەبەركەی پێی بسپێرێت.
بڕوانامەی زانستی:
- بەکالۆریۆس به لایهنی كهمهوه(دەرفەتی زیاتر بۆ دەرچووانی بەشی پەیوەندییە گشتییەکان/نێودەوڵەتی).
بەهرە و توانای پێویست بۆ ئەم پلەیە:
- ئهزموونی له (2) دوو ساڵ كهمتر نهبێت له بوارهكهی خۆی.
لێهاتوویی:
- بهكارهێنانی كۆمپیوتهر به ئاستی (زۆر باش)
- روونی زمان و دهڕبڕینی دروست .
- لێهاتوویی له هاریكاری و پهیوهندیكردن به ئهوانی دیكه.
- زیرهكی له نمایش و بههرهی قسهكردن.
زمان:
- زمانی كوردی: به ئاستی (زۆر باش ) خوێندنهوه و نووسین و قسهكردن.
- زمانی ئینگلیزی: به ئاستی (نایاب) خوێندنەوه و نووسین و قسه كردن.
- زمانی عه ره بی: به ئاستی (باش) خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.