ناونیشانی کارکردن:کارمەندی پەروەردە و پێگەیاندن
جۆری گرێبەست: گرێبەستی ماوە دیاریی کراو
کاتەکانی کارکردن: ٠٨:٣٠ی سەر لەبەیانی بۆ ٠٤:٠٠ی ئێوارە
شوێنی کار: سەرۆکایەتی دەزگا
مووچەی مانگانە: ١،٠٥٠،٠٠٠ دیناری عێراقی
پلە: ٧
ڕێککەوتی ڕاگەیاندن: ١١-٠٨-٢٠٢١
دوامۆڵەت بۆ پێشکەشکردن و ناردنی CV: ١٦-٠٨-٢٠٢١
مەبەست: ئەم كارە بواری سەرپەرشتیكردن لەسەر پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری و هاوكارییەكان دەگرێتەوە تایبەت بە پەروەردەكردن و پەرەپێدانی ئازیزان.
بهرپرسیاریهتیهكان:
- بەشداریكردن لە ئامادەكردنی پلانی بەرنامەی كۆمەڵایەتی و سەرگەرمی و چالاكی و كارە جۆراوجۆرەكان كە پێشكەش بە ئازی زان دەکرێت.
- هەماهەنگیكردن لەگەڵ ئەو لایەنانەی كە دەیانەوێت خزمەتگوزاری پێشكەش بكەن كە لەگەڵ پێداویستی ئازیزان و خێزانەكانیان یەكدەگرێتەوە.
- بەدواداچوونی سەردانە مەیدانییەكان بۆ داوا پێشكەشكراوەكان لە حاڵەتی سوودمەندبوون.
- دەستبەری دابینكردنی چاودێری ئازیزان و منداڵە بێ ماڵەكان.
- دانانی پلان و بەرنامەیەك كە لە بەرژەوەندی ئازیزان بێت و چاودێریكردن و گەشەپێدانی توانا و بەهرەكانیان لەخۆ بگرێت.
- پێداچوونەوەی بە راپۆرتی خولی لە بارەی چۆنیەتی بەڕێوەچوونی كارەكان و بەرزكردنەوەی بۆ بەڕێوەبەریی راستەوخۆ.
- هەر كار و ئەركێكی تر كە بەڕێوەبەری راستەوخۆی پێی رادەسپێرێت.
بڕوانامەی زانستی:
- دبلۆم بەلای کەمەوە.
بەهرە و توانای پێویست بۆ ئەم پلەیە:
- ئەزموونی له سێ ساڵ كەمتر نەبێت له بواری كاركردن له رێكخراوه مرۆییەكان.
- بەکار هێنانی کۆمپیوتەر بە ئاستی (ناوەند).
- توانای چارەسەر کردنی کێشەکان.
- توانای شیکردنەوە و بڕیاردان.
- ڕاستگۆیی و متمانەیی.
- پەیوەندی بەستن و کارامەیی لە پەیوەندی کردن لەگەڵ کەسانی تر.
زمانەکان:
- زمانی كوردی: به ئاستی (زۆر باش)خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.
- زمانی ئینگلیزی: به ئاستی (زۆر باش) خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.
- زمانی عه ره بی: به ئاستی (زۆر باش) خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.