دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەرمان و پێداویستی پزیشكی گەیاندە پارێزگای موسەننا

دەزگای خێرخوازیی بارزانی لەسەر راسپاردەی رێزدار (سەرۆك بارزانی) كاروانێكی هاوكاری پزیشكی كە زیاتر لە 50 جۆر دەرمان و كەرەستەی پزیشكی بوو لەڕێگای تیمێكەوە گەیاندە پارێزگای موسەننا.
رێككەوتی 9/8/2021 لەچوارچێوەی سێكتەری تەندروستی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و لەپێناو خزمەتكردنی چین و توێژەكانی كۆمەڵگای عێراق و هەرێمی كوردستان، دەزگای خێرخوازیی بارزانی لەسەر راسپاردەی رێزدار سەرۆك بارزانی، كاروانێكی هاوكاری پزیشكی و دەرمانی گەیاندە پارێزگای موسەننا، كە گرفتی كەمی دەرمان و پێداویستی پزیشكییان هەبوو. لەكاتی گەیشتنی كاروانی هاوكارییەكان و شاندی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، لەلایەن بەڕێز (ئەحمەد مەنفی جودە) پارێزگاری موسەنناوە پێشوازییەكی گەرمیان لێكراوە لەدیدارێكدا تیشك خرایە سەر ئەو كارو چالاكیانەی كە دەزگای خێرخوازیی بارزانی جگە لە ئاوارەكانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق كە لە هەرێمی كوردستاندا نیشتەجێن ئەنجامدەدرێن، هاوكات ئاماژە بەو كارو چالاكییە بەردەوامانەش درا كە دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە پارێزگاكانی دیكەی عێراقدا ئەنجامی داون، لەوانەش گەیاندنی كاروانێكی گەورەی هاوكاری بۆ شاری بەسرا و هاوكات دابەشكردنی پارسێلی خۆراك لە پارێزگاكانی سەلاحەدین و نەینەوا و بەغدا و چەند شارێكی دیكە.

سەبارەت بە دابینكردنی دەرمان و پێداویستی پزیشكی بۆ كەرتی تەندروستی پارێزگاكە، شاندی دەزگای خێرخوازیی بارزانی ئاماژەیان بەوەدا، بەبێ جیاوازی كار بۆ خزمەتكردنی مرۆڤایەتی دەكەین و ئەم پرۆژەیەشمان لەسەر راسپاردەی رێزدار(سەرۆك بارزانی) بووە بۆ خزمەتكردنی دانیشتوانی شارەكە كە رووبەڕووی گرفتی كەمی دەرمان و كەرەستەی پزیشكی بوونەتەوە و لەو كاروانە هاوكارییەدا زیاتر لە 50 جۆر دەرمان و پێداویستی پزیشكی پێشكەشی یەكە ئیدارییەكانی شارەكە كرا.
لەدیدارەكەدا كە بەڕێزان وەیس جەلیل، ئیسماعیل عەبدولعەزیز ئەندامانی دەستەی كارگێڕی یاوەری كاروانی هاوكارییەكە بوون، لەلایەن پارێزگای شارەكەوە بەناوی خەڵكی شارەكەوە رێزلێنان و سوپاس و پێزانینیان پێشكەش بە دەزگای خێرخوازیی بارزانی و رۆڵی گرنگی ئەم دەزگا بۆ خزمەتكردنی چین و توێژەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان كرد.

52dfab63-e5cb-4c24-bfed-f59a4674a98c
ffdb1148-2f6e-4450-82c1-6c193677a1d8
058f49ca-6741-468d-a5e3-f8a2ea543784
bc46e240-ba5a-4ea2-9e59-a293cfa8f2fa
943446a0-6015-452a-827d-06d236c67958
1ea410a5-33a5-4636-85bb-58ed8e2f790d
3177dbf6-60ab-47d5-9e63-bf3efd16d396
previous arrow
next arrow
Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest