ڕاگەیاندنی تەندەر

دەزگای خێرخوازیی بارزانی، دەزگایەکی مرۆیی قازانج نەویستی ناحکومی یە، داوا لە کۆمپانیا تۆمارکراوەکانی بواری (مواد غذائی) خۆراکی ووشکە دەکات بۆ بەشداری کردن لە تەندەری پڕۆژەی دابینکردنی 7100 پارسێڵی خۆراکی بە هاوکاری (الجمعیة الکویتیة لإلغاثة) لەگەڵ دەزگای خێرخوازیی بارزانی.

شوێن:پارێزگای هەولێر، گەڕەکی هەولێری ،نوێ نزیک کۆمەڵگای ماس ستی

ناوی پڕۆژە: مشروع توزیع عدد 7,100 سلة غذائیة
المحافظات:( کرکوک – نینوی – أربیل – دیالی – دهوک – السلمانیة – حلبجة – بغداد)

هەرکۆمپانیایەک ئارەزوومەندە لە بەشداری کردن، دەتوانێت سەردانی بارەگای دەزگای خێرخوازیی بارزانی بکات بۆ وەرگرتنی تەندەر لە کاتژمێر 9:00 ی بەیانی.
ڕۆژانی وەرگرتنی تەندەر لە( ٢٠٢١/٠٨/١١ تا ٢٠٢١/٠٨/١٢ )دەبێت.
یان دەتوانن لە ڕێگای ئەم ئیمەیڵە پەیوەندی بکەن بۆ وەرگرتنی تەندەر order.request@bcf.krd

گەڕاندنەوەی تەندەر لە ڕێکەوتی (١٥/٠٨/٢٠٢١ )دەبێت، تەندەری پڕکراوە پێویستە پێش کاتژمێر 11:00ی بەیانی بگەڕێندرێتەوە هەمان شوێن.
پڕۆسەی کردنەوەی تەندەرلە کاتژمێر 11:30ی بەیانی دەبێت، هەمان ڕۆژی گەڕاندنەوە تەندەردەبێت، هەر کۆمپانیایەکی بەشداربوو پێویستە نوێنەرەکەی ئامادە بێت لە پڕۆسەی کردنەوەی تەندەر.

پێویستیەکانی کۆمپانیا بۆ بەشداربوون لە تەندەر

کۆمپانیای بەشداربوو دەبێ ئەم داواکاریانەی خوارەوە لەگەڵ خۆیدا بهێنێت بۆ وەرگرتنی تەندەر.

  •  کۆمپانیا دەبێ لە بواری خۆراکی ووشکە بێت(الشرکة مواد الغذاءیة)
  • ناسنامەی کۆمپانیا (هویة تصنیف الشرکة).
  •  تابلۆی کارنامە (الشهادة الجداریە).
  •  بڕیاری کارگێڕی (امر اداری)
Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest