هەلی کار – تۆمارکەری زانیاری

ناونیشانی کارکردن: تۆمارکەری زانیاری
جۆری گرێبەست: گرێبەستی ماوە دیاریی کراو
کاتەکانی کارکردن: ٠٨:٣٠ی سەر لەبەیانی بۆ ٠٤:٠٠ی ئێوارە
شوێنی کار: نووسینگەی کەرکوک-بەشی ئازیزان و بێ هاوژینان.
مووچەی مانگانە: ٧٠٠،٠٠٠ دیناری عێراقی
رەگەز: مێ
پلە: ١١
ڕێککەوتی ڕاگەیاندن: ٠٨-١٠-٢٠٢١
دوامۆڵەت بۆ پێشکەشکردن و ناردنی CV: ١٣-١٠٢٠٢١

أ/ ئەرک و به‌رپرسیاریه‌تیه‌كان:

  •  دروستکردنی داتابەیسی ئازیزان و بێ هاوژینان کە ناو و ناونیشان و شێوازی پەیوەندی کردنیان نیشان دەدەن و بە بەردەوامی ئەپدەیت بکرێتەوە و بەپێی رێنمایی بەڕێوەبەری راستەوخۆی. 
  •  هاوتاکردنی داتا و دۆکیومێنتەکان بە شێوەی کاغەزی(هارد کۆپی) و ئەلیکترۆنی(سۆفت کۆپی). 
  •  دانانی کۆپی یەدەگ( احتیاط) بۆ گشت داتاکان بۆ پاراستنیان لە کاتی لەناوچوون . 
  •  سیستەمی پاراستنی جیاواز بەکاربهێنێت بۆ پاراستنی داتای تۆمارکراو. 
  • پاراستنی  تۆماری ئازیزان و بێ هاوژینان بە نهێنی. 
  •  سڕینەوەی فایلە دووبارەکان بۆ کەمکردنەوەی داتا و زانیاری دووبارە.  
  • دڵنیایی لە بەکارهێنانی  ڕێگای ئاسان و خێرا بۆ گەڕان و گەیشتن بە داتاکان. 
  •  چاپکردنی ڕاپۆرتە پێویستەکان بۆ کار. 
  •  نوێکردنەوە و ئەپدەیت کردنەوەی رۆژانەی داتا تۆمارکراوەکان. 
  • هەر ئەرک و بەرپرسیارێتییەکی تر کە لەلایەن بەڕێوەبەری راستەوخۆی پێی بسپێردرێت.
 بڕوانامەی زانستی: 
 
  • دبلۆم بەلای کەمەوە. 
بەهرە و توانای پێویست بۆ ئەم پلەیە: 
 
  • ئەزموونی له دووساڵ كەمتر نەبێت. 
  • بەکار هێنانی کۆمپیوتەر بە ئاستی (زۆر باش). 
  • راستگۆیی و پاراستنی نهێنی داتا و زانیارییەکان. 
  • ووردی و سەرنجدانی باش بۆ ووردەکارییەکان. 
  • خێرایی لە تایپ کردن. 
زمان: 
 
  • زمانی كوردی: به ئاستی (باش)خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن. 
  • زمانی ئینگلیزی: به ئاستی (باش) خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن. 
  • زمانی عه ره بی: به ئاستی (زۆر باش) خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن. 
Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest