دەزگای خێرخوازیی بارزانی تۆڕی خۆبەخشان لە هەموو شار و شارۆچكەیەكی هەرێمی کوردستان رادەگەیەنێت.
ئێوەی بەڕێز ئێستا دەتوانن لە دەزگای خێرخوازیی بارزانی ببن بە خۆبەخش و هاوکاری هاووڵاتیان بکەن لەکاتی روودانی هەر قەیرانێکی سرووشتی یان مرۆیی یان پرۆژە خزمەتگوزارییەكان.
خۆبەخشەکان پێشوەختە بەشداری خول و راهێنانی تایبەت بە وەڵامدانەوەی خێرای قەیرانەکان دەکەن و لە کاتی روودانی هەر قەیرانێکی سرووشتی یان مرۆیی دەزگای خێرخوازیی بارزانی پەیوەندی بەو خۆبەخشانەوە دەکات بۆ ئەوەی هاوکاربن لە یارمەتیدانی خەڵکی لێقەوماو و زیانمەند.
ئەگەر تۆش دەتەوێت ببیت بە یەکێک لە خۆبەخشەکانی دەزگای خێرخوازی بارزانی ئەم لینکە پڕ بکەرە