رێككهوتی 25/11/2021 به ئامادهبوونی بهڕێزان (موسا ئهحمهد) سهرۆكی دهزگای خێرخوازیی بارزانی و (ئهحمهد ئهلزاهیری) قونسوڵی گشتی دهوڵهتی ئیمارات له ههرێمی كوردستان، 2 ههزار پاكێچی زستانه و بهتانی بهسهر ئاواره نیشتهجێبووهكانی كهمپی ههرشهم له سنووری پارێزگای ههولێر دابهشكرد.
كۆنگرهیهكی رۆژنامهوانی بۆ سهرۆكی دهزگای خێرخوازیی بارزانی و قونسوڵی گشتی دهوڵهتی ئیمارات رێكخرابوو، ههردوولا تیشكیان خستهسهر باشتركردنی بارو گوزهرانی ئاوارهو پهنابهران له ههرێمی كوردستان، ئهمهش پوختهیهكی كۆنگره رۆژنامهوانییهكهیه:
سهرۆكی دهزگای خێرخوازیی بارزانی: نزیكهی یهك ملیۆن ئاواره و پهنابهر لهكوردستاندا نیشتهجێن
لهسهرهتای كۆنگره رۆژنامهوانییهكهدا، بهڕێز موسا ئهحمهد سهرۆكی دهزگای خێرخوازیی بارزانی وتهیهكی پێشكهشكرد و ئاماژهی بهوهدا:
لە ناخی دڵمانەوە بەناوی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە ناوی ئاوارە و پەنابەران بەناوی خەڵکی هەژار و کەمدەرامەت سوپاسێکی بێ پایەنی دەوڵەتی ئیمارات و خەڵکی ئیمارات بەشێوەیەکی گشتی و هەروەها کونسولیەی ئیمارات لە هەولێر دهكهین کە هەمیشە پشتیوانی و هاوبەش بوونە لەگەڵ دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ هاوکاری کردن و بەسەرکردنەوەی ئەو ئاوارە و پەنابەران بەتایبەتیش کە دوای ساڵی ٢٠١٣وە ژمارەیەکی زۆر ئاوارە و پەنابەر روویان لە کوردستان کرد. ئێستاش لەگەڵ دابێ بەداخەوە ژمارەیەکی زۆر لەو ئاوارە و پەنابەرانە لە هەرێمی کوردستاندا ماون کە مەزندە دەکرێت بەنزیکەیی یەک ملیۆن ئاوارە و پەنابەر ئەوانە لە چوارچێوەی ٣٥ کەمپدا جێگر کراون، بەداخەوە بەهۆی ئەوەی کە رێکخراوەکانی نێودەوڵەتی و ئاژانس و رێکخراوەکانی UNهاوکارییەکان لە ئاستی پێویست دانییە لەوانەش تایبەتمەندیتر وەزارەتی كۆچ و كۆچبهرانی عێراقە کە پەیوەندارە و بەرپرسیارە بەرامبەر بەژیانی ئەو ئاوارانەی کە لە هەرێمی کوردستاندا هەن. ئێمە بەرەو وەرزی زستان دەچین، بەڵام پێداویستییەکان کە ساڵانی پێشوو هەبوو بۆ ئەو ئاوارە و پەنابەرانە لە خۆراکەوە بگرە تا جل و بەرگ و سووتەمەنی لە ئاستی پێویست نییە، ئێمەش هەمیشە جارێکیتر روومان لە مانگی سووری ئیماراتی کردووە کە هاوبەشێکی سەرەکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بووە لە پرکردنەوەی ئەو بۆشاییانەی کە لەناو کەمپەکاندا هەبووە و لە دەرەوەی کەمپەکانیشدا هەبووە، بەسوپاسەوە ئەمڕۆ بەپێداویستیەکی زۆرەوە لێرەین لە کەمپی هەرشەم و ئەو پرۆژەیە کەمپەکانی تری ئاوارە و پەنابەرانیش دەگرێتەوە، لەهەمانکات ژمارەیەکی باشیش لە خەڵکی دەرەوەی کەمپەکان سوودمەند دەبن لەم پرۆژانە، ئێمە وەکو دەزگای خێرخوازیی بارزانی کە ئیدارەدانی کەمپەکان لە ئەستۆی ئێمەیە بەهاوبەشی لەگەڵ وەزارەتی ناوەخۆ و پارێزگاکان ئێمە بەداخەوە دەبینین کە بارودۆخی ئاوارە و پەنابەران لەئاستی پێویستدا نییە بەتایبەتیش ئێمە دەبینین لەبواری خوێندنەوە کەم و کورتییەکی یەکجار زۆر دروست بووە داوا دەکەین لە رێکخراوە نێودەوڵەتیەکان و لە وڵاتانی هاریکاری بەخش کە هاوبەشی بکەن لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ دەزگای خێرخوازیی بارزانی لەگەڵ ئەو وڵاتانەی کە تا ئێستاش لەسەر خەت ماون هاوکارو پشتیوانن و لەگەڵ ئێمە تا ئەو خۆشەویستانە لێرەن لە هەرێمی کوردستاندا. بێگومان ئێمە هەموومان تەمەنای ئەوە دەکەین کە نزیکترین دەرفەتدا ئەوانە ئارەزوومەندانە بگەڕێنەوە شوێنەکانی خۆیان بەڵام گومانی تێدانییە تا ئەوان لێرەن پێویستییان بە هاوکاری هەیە پێویستییان بە پشتگیری هەیە ئەمەش وەکو ئەرکێک لەسەر شانی هەموو لایەنە پەیوەندارەکانی لەوەزارەتی كۆچ و كۆچبهران بەتایبەتی و هەروەها رێکخراوە ئاژانسیەکانی UNو رێکخراوە نێودەوڵەتیەکان کە هاوکاری ئەو خەڵکە بکەین کە ژیانێکی شایستەیان هەبێت و ژیانێکی باشتریان هەبێت لەو ژیانەی کە ئێستا بەداخەوە هەیە وە ئێمە ئەزانین بە نزیکبوونەوەی وەرزی زستان و دابەزینی پلەکانی گەرمی بێگومان کاریگەری دەبێت لەسەر ژیانی ئەو خەڵکە و هەر ئێستاش کاریگەریەکانی بواری خوێندن و پەروەردە و تەندروستی بەدەرکەوتوون داوایان لێ دەکەین هاوبەشمان لەگەڵدا بکەن، چونکە بەراستی ئەرکێکی قورسە حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئێمە ناتوانین ئەم ئەرکە بەتەنها بەجێبهێنین چاومان لەوەیە کە وەک ساڵانی پێشوو هاوکاری و پشتیوانی ئێمە بکرێت.
كونسوڵی گشتی ئیمارات: پێداویستی زستانه بۆ 75 ههزار كهس دابین دهكهین
پاشان بهڕێز (ئهحمهد ئهلزاهیری) قونسوڵی گشتی ئیمارات لهكۆنگره رۆژنامهوانییهكهدا وتهیهكی پێشكهشكرد و ئاماژهی بهوهدا:
لەژێر راسپاردەی بەڕێز شێخ حەمدان النهەیان سەرۆكی دەستەی مانگی سووری ئیماراتی لە وڵاتی ئیمارات، ئەمڕۆ پرۆژەی جل وبەرگی زستانە دەست پێدەكات بۆ ساڵی 2021-2022 كە زیاتر لە 75 هەزار كەس بە ئامانج دەگرێت لە ئاوارە و پەنابەران ئەوانەی كە لە هەرێمی كوردستان ژیان بەسەر دەبەن، بەراستی بەردەوامبوونی مانگی سووری ئیماراتی لەسەر ئەم پرۆژەیە دەگەڕێتەوە بۆ گرینگی ئەم پرۆژەیە و گرنگی چینی بە ئامانج گیراوە، كە مانگی سووری ئیماراتی گرنگی بە دابین كردنی پێداویستیەكانیان دەدات هەروەكو ساڵانی رابردوو، پێویستە ئاماژە بكەین بۆ هاوبەشە سیتراتیژیەكەی مانگی سووری ئیماراتی بكەین كە دەزگای خێرخوازیی بارزانی یە، سوپاسێكی بێپایەنی دەكەم بۆ ئەو رۆڵهی كە دەیبینێت وەستانی لەگەڵمان بۆ یارمەتیدانی ئەم چینە گرنگانە لە كۆمەڵگا.. ئێمە گرنگیەكی زۆری پێدەدەین و لە بەرنامە سیتراتیژی ساڵانەمانە بۆ دابین كردنی پێداویستیەكانیان وەستان لە تەنیشتیان ئەمەش لە ئەولەویاتی دەوڵەتی ئیماراتی عەرەبیە.
لە راستیدا ئامادەبوونمان ئەمڕۆ دووپاتكردنەوەیە لە بەردەوامی ئیماراتی عەرەبی لە بواری مرۆیی بۆ پاڵپشتیكردنی ئەم چینە جیاوازانە و هاوكاری بەردەوامی ئیمارتە وەكو هاوبەشێك لەگەڵ هەرێمی كوردستان. لێرەدا سوپاسێكی بێپایانی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەم و سوپاسی سەرۆكی حكوومهت مەسرور بارزانی دەكەم سەرۆكی دەستەی دامەزرێنەرانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ پاڵپشتی بەردەوامی بۆ پێشكەشكردنی گرنگترین خزمەتگوزارییەكانی ژیانەوانی و گەشەپێدانی بۆ ئاوارە و پەنابەران لە هەرێمی كوردستان.