له‌چوارچێوه‌ی پرۆژه‌ی چاودێریی ئازیزانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی كه به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ مانگی سووری ئیماراتی ئه‌نجام ده‌درێت. دەزگای خێرخوازی بارزانی هاوکاری ماددی پێشکەشی 122 منداڵی بێباوك و ئافره‌تی بێسه‌رپه‌رشتی پارێزگای ئه‌نبار ـ سەقلاویە دەکات.
رێككه‌وتی 24/11/2021 دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هاوکاری مانگی سووری ئیماراتی، به ئاماده‌بوونی شاندێكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و به‌رێز سه‌عد ئه‌لمحه‌مه‌دی قائمقامی قه‌زای سه‌قلاویه وەجبەی یەکەمی هاوکاری ماددی بەسەر 122 منداڵی بێباوك و خێزانی بێسه‌رپه‌شت دابه‌شكرد.


