شاندێكی قونسوڵخانه‌ی ئه‌ڵمانیا له هه‌ولێر سه‌ردانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی كرد و تاوتوێی چه‌ند پرسێكی تایبه‌ت به ئاواره و په‌نابه‌ران و پرسی كۆچ كرا.
رێككه‌وتی 24/11/2021 شاندی كونسوڵخانه‌ی ئه‌ڵمانیا له هه‌ولێر به‌سه‌رۆكایه‌تی (كلێمنس سێمتنه‌ر) سه‌ردانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی كرد و له‌لایه‌ن به‌ڕێز مو‌سا ئه‌حمه‌د سه‌رۆكی ده‌زگاوه پێشوازییه‌كی گه‌رمیان لێكرا.
له‌دیداری نێوان هه‌ردوولادا تیشك خرایه چه‌ند ته‌وه‌رێكی رۆژه‌ڤ به‌تایبه‌تی پرسی كۆچی گه‌نجان و هاوكات هه‌وڵدان بۆ باشتركردنی بار‌و گوزه‌رانی خه‌ڵكی خۆجێی و ئاواره و په‌نابه‌ران. هاوكات كۆك بوون له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی چه‌ندین پرۆژه بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی هه‌لی كار و مانه‌وه‌ی خه‌ڵك له هه‌رێمی كوردستان و دووركه‌وتنه‌وه له بیرۆكه‌ی كۆچكردن بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات. له‌كۆتایی دیداره‌كه‌دا هه‌ردوولا ئاماژه‌یان به‌وه‌دا پێكه‌وه چه‌ندین پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش به خه‌ڵكی خۆجێی و ئاواره و په‌نابه‌ران ئه‌نجام بده‌ن.
