كەلوپەل و پێداویستی بۆ بەشەناوخۆیی پەیمانگای تەكنیكی مێرگەسۆر دابینكرا

رێككەوتی 22/11/2021 لەچوارچێوەی هەوڵەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لەپێناو باشتركردنی گوزەرانی قوتابیان لە بەشە ناوخۆییەكاندا و درێژەدان بە خوێندن، لە هەڵمەتێكدا لە قەزای مێرگەسۆر، بە هاوكاری كەرتی پەروەردەو خوێندنی باڵا، كەلوپەل و پێداویستی بۆ سێ بەشەناوخۆیی سەر بە پەیمانگانە دابینكرا. پێداویستییەكان بریتی بوون لە (40 قەرەوێڵە، 25 سۆپا، 40 دۆشەك، 40 سەرین 40 بەتانی، 1000 لیتر سووتەمەنی، 20 پاكێچی چێشتخانە، 20 پارسێلی پاككەرەوە. 20 پاكێچی پێداویستی ئافرەتان).
پەیمانگای تەكنیكی مێرگەسۆر، سەر بە زانكۆی پۆلی تەكنیكی هەولێرە و لەساڵی 2019 فەرمانی دامەزراندنی وزاری بۆ دەرچووە، لەئێستادا نزیكەی 50 قوتابی كچ و كوڕ تێیدا دەخوێنن و لە دوو بەشی زانستی كارگێڕی كار و تەكنیكی وەرگێڕانی زمانی ئینگلیزی پێكهاتووەو پەیمانگاكە دەكەوێتە قەزای مێرگەسۆر ـ شێخ سیدان، و ئەم پەیمانگایە لە سێ بەشە ناوخۆیی پێكهاتووە.

Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest