ناونیشانی کارکردن:کارمەندی پڕۆگرام
جۆری گرێبەست: گرێبەستی ماوە دیاریی کراو
کاتەکانی کارکردن: رۆژانی (یەک شەممە تاوەکو پێنج شەممە)کاتژمێر ٠٨:٣٠ ی سەر لەبەیانی بۆ ٠٤:٠٠ی ئێوارە
شوێنی کار: نووسینگەی دهۆک-دهۆک
مووچەی مانگانە: ١،٠٥٠،٠٠٠ دیناری عێراقی
پلە: ٧
ڕێککەوتی ڕاگەیاندن: 29/12/2021
دوامۆڵەت بۆ پێشکەشکردن و ناردنی (CV):02/01/2022
بهرپرسیاریهتیهكان:
- جێبەجێ کردنی بەرنامە و پلانەکانی پرۆژە.
- هەماهەنگیکردنی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ خزمەتکردنی چالاکییەکانی پڕۆژەکە.
- هەماهەنگی لەگەڵ ئەو لایەنانەی کە خوازیارن خزمەتگوزاری پێشکەش بکەن.
- بەدواداچوونی پەیوەندییەکان لەگەڵ لایەنە ئامانجدارەکان.
- وەرگرتن، دۆکیومێنت و کارکردن لەسەر هەموو پێشنیارەکان بۆ سوود وەرگرتن لێیان.
- بەردەستکردنی داتابەیسێک بۆ پڕۆگرامەکان و پڕۆژەکان.
- پاراستنی تۆمارەکان و دۆکیۆمێنتی پڕۆژەکان.
- ناردنی ڕاپۆرتی خولی بۆ بەرێوەبەری ڕاستەوخۆ لەسەر بەرەوپێشچوونی کارەکە.
- ئەنجامدانی پڕۆتۆکۆل وەک پێشوازیکردن لە میوانان و وەفدەکان و کەسانی ناوەخۆیی و خشتەی سەردانەکانیان و ماڵئاوایی کردن و بەرێکردنیان.
- کارکردن لەسەر جێبەجێکردنی بەرنامەکانی پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ ڕێکخراو و لایەنە فەرمییەکان لەو بوارانەی کە نووسینگە کاریان تیدادەکات.
- ئامادەکردن و نوێکردنەوەی ڕێبەرێک(کۆنتاکت لیست) بۆ ژمارە تەلەفۆنەکان پەیوەست بە چالاکیەکانی ئۆفیس.
- رێکخستنی هۆڵەکانی کۆبوونەوەکان و پێشانگاکان لە ناوەوەی نووسینگە و دەرەوەی و ئامادەکردنیان بەپێی پێویست
- هەر ئەرك و بەرپرسیارێتییەکی دیكە كە لەلایەن بەڕێوەبەری راستەوخۆی پێی رابسپێردرێت.
بڕوانامەی زانستی:
- بەکالۆریۆس.
بەهرە و توانای پێویست بۆ ئەم پلەیە:
- بهكارهێنانی كۆمپیوتهر به ئاستی (زۆر باش).
- روونی زمان و دهڕبڕینی دروست .
- لێهاتوویی له هاریكاری و پهیوهندیكردن به ئهوانی دیكه.
- زیرهكی له نمایش و بههرهی قسهكردن.
زمان:
- زمانی كوردی: به ئاستی (زۆر باش)خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.
- زمانی ئینگلیزی: به ئاستی (زۆر باش) خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.
- زمانی عه ره بی: به ئاستی (زۆر باش) خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.